:: شێوه‌ی ده‌ستنوێژی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علی وسلم
(عبدالله) كوڕی (زید) كوڕی (عاصم الانصارى) (خوای لێ ڕازی بێت) كه‌یه‌كێك بووه له‌هاوه‌ڵان ده‌ڵێ: پێی وترا: دهستنوێژێكمان بۆ بگره وه‌كو ده‌ستنوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ئه‌ویش داوای كاسه‌یه‌كی [پڕ له‌ئاوی] كرد، لاریكردهوه به‌سه‌ر ده‌ستیداو سێ جار ده‌سته‌كانی شۆرد، ئینجا ده‌ستێكی كرد به‌ئاوه‌كه‌داو ده‌ری هێناو سێ جار ئاوی لهدهمولوتی وه‌ردا پاشان ده‌ستی كرد به ئاوهكهداو ده‌ری هێناو سێ جار ده‌موچاوی شۆرد، ئینجا ده‌ستی كرد به‌ئاوه‌كه‌داو ده‌ری هێناو دووجار ده‌سته‌كانی تا ئه‌نیشكی شۆرد پاشان ده‌ستی كرد به‌ئاوه‌كه‌داو ده‌ستی ته‌ڕی هێنا به‌سه‌ریا، هه‌ردوو ده‌ستی له‌پێشه‌وه دانا‌و ده‌یبرد بۆدواوه‌و ده‌یهێنایه‌وه بۆ پێشه‌وه، ئینجا هه‌ردوو قاچی شۆرد هه‌تا قوله‌پێی، پاشان وتی: ئابه‌م شێوه‌یه بوو ده‌ستنوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم).
_________________________________