مێشك پیر ده‌كات
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه، كاركرددن به‌شه‌و توانای مێشك لاواز دهكاتو ده‌بێته هۆی زوپیربونی خانه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (مه‌وزوع)، زانایان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كاركردنی شه‌وانه بۆ ماوه‌ی ده ساڵ به‌رده‌وامبێت، ده‌بێته هۆی پیربونی خانه‌كانی مێشك، شه‌ش ساڵ زوتر له‌كاتی ئاسایی، له‌كاتی وازهێنانیش له‌كاری شه‌وان، پێنج ساڵی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك بچنه‌وه باری ئاسایی خۆیان.
زانایان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ چاودێری كاركردنی مێشك‌و خێرایی بیركردنه‌وه‌یان بۆ سێ هه‌زار كه‌س له‌فه‌ره‌نسا ئه‌نجامداوه‌و بۆیانده‌ركه‌وتوه، توانای مێشكی ئه‌وانه‌ی به‌شه‌و كارده‌كه‌ن، هاوتای مێشكی ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه شه‌ش ساڵ له‌خۆیان گه‌وره‌ترن.
پسپۆڕان هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، چونكه وادروستكراوه، كه له‌ڕۆژدا كاربكات‌و به‌شه‌و پشوو بدات، هه‌ربۆیه كاركردن به‌شه‌و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی جه‌سته‌دا ناگونجێت‌و ده‌بێته هۆی خهوزڕاندنو دواتر لاوازبونی مێشك.
—————————————————————-
و: گوڵاڵه
_________________________________