بۆ ئه‌وه‌ی‌ كار نه‌كات

بۆ ئه‌وه‌ی‌ كار نه‌كات

به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ری‌ دبی‌ كه‌ تیایدا باس له‌ ئافره‌تێكی‌ به‌ریتانی‌ ده‌كات كه‌ ڕازی‌ نه‌بووه‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ دابه‌زینی‌ كێشی‌ بۆ ئه‌نجام بده‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ چونكه‌ له‌ به‌ریتانیا یاسایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كێشیان زۆره‌ و نا ئاساییه‌ بۆته‌ به‌ربه‌ستێك بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئیش وكاری‌ رۆژانه‌یان حكومه‌ت وه‌ك كه‌م ئه‌ندام سه‌یریان ده‌كات هاوكاری‌ مادیان ده‌كات مانگانانه‌ جودی‌ سه‌نكلیر یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سه‌ قه‌ڵه‌وانه‌ كه‌ ڕازی‌ نییه‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ ئه‌نجام بده‌ن چونكه‌ ئه‌و كات به‌ ناچاری‌ ده‌گه‌ڕێته‌ وه‌ سه‌ر ئیش وكاری‌ وئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ له‌ ده‌ست ئه‌چێ‌ كه‌ مانگانه‌ حكومه‌ت له‌ بری‌ بێكاری‌ چونكه‌ خاوه‌ن ئیشه‌كان ڕازی‌ نابن له‌ لای‌ كار بكه‌ن به‌ هۆی‌ زیاده‌ی‌ كێشه‌وه‌.

جودی‌ سه‌نكلیر ته‌مه‌نی‌ 28  ساڵه‌ كێشی‌ 180كغم له‌ شاری‌ بیتربره‌ ده‌ژی‌ له‌ به‌ریتانیا پێشتر سه‌نكلیر شێفی‌ ڕێستورانت بووه‌ هۆی‌ ناڕه‌زاییی‌ سه‌نكلیر ئه‌وه‌ بوو پێی‌ باشتره‌ به‌ هاوكاری‌ حكومه‌ت بژی‌ وه‌ك له‌وه‌ی‌ بچێته‌ ژێر فه‌رمان و ڕێنمایی‌ پزیشكه‌كان .

سه‌نكلیر نه‌ك ته‌نها ڕازی‌ نه‌بووه‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ بكه‌ن بۆ ڕزگار بوون له‌ ئیشكردن به‌ڵكو داواشی‌ كردووه‌ كه‌سێكی‌ تایبه‌تی‌ بۆ دابین بكه‌ن بۆ هاوكاریكردنی‌ له‌ جێ‌ به‌جێی‌ كردنی‌ ئیش وكاری‌ رۆژانه‌ی‌ خۆی‌ كه‌ناتوانێ‌ وه‌كو كه‌سێكی‌ ئاسایی‌ پاك وخاوێنی‌ خۆی‌ وماڵه‌كه‌ی‌ ڕابگرێ.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه‌


 _________________________________

You may also like...