10 شت كه به مۆبایله نوێیه‌كانی سامسۆنگ ده‌كرێت و به ئایفۆن ناكرێت
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمپانیای سامسۆنگ په‌رده‌ی له‌سه‌ر دوو مۆبایلی هۆشمه‌ندی سامسۆنگ گالاكسی ئێس 6 و ئێس 6 ئێچ لادا كه دوو مۆبایلی نوێن له ڕووی دیزاینهوهو چه‌ند گۆڕانكاری و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێیان بۆ زیادكراوه.
له‌م بابه‌ته‌دا باس له 10 شت ده‌كه‌ین كه به مۆبایله نوێیه‌كانی سامسۆنگ ده‌كرێت و به ئایفۆن ناكرێت، له‌م بابه‌ته‌شدا مه‌به‌ستمان له توڕه‌كردنی هه‌وادارانی ئایفۆن نییه، چونكه ده‌كرێت به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كاری دیكه به ئایفۆن بكرێت و به مۆبایله نوێیه‌كانی سامسۆنگ نه‌كرێت.
….
1. ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی گالاكسی ئێس 6 و ئێس 6 ئێچ كه سیستمی پێدانی ناسراو به (Samsung Pay)یان تێدایه و به كرێدیت كارد له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان شتومه‌ك و كاڵا بكریت. له ئایفۆن 6 و 6 پڵه‌سدا (Apple Pay) هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له‌و فرۆشگانهدا كارده‌كات كه خوێنه‌ره‌وه‌ی NFCیان هه‌یه.
2. مۆبایله نوێیه‌كانی سامسۆنگ له‌ڕێگه‌ی وایه‌رلێسه‌وه (واته بێ وایه‌ر) بارگاوی ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئایفۆن ناتوانرێت به‌و شێوه‌یه بارگاوی بكرێته‌وه‌و ته‌نها له‌ڕێگه‌ی وایه‌ری تایبه‌تی خۆیه‌وه بارگاوی ده‌كرێته‌وه.
3. مۆبایله‌كانی سامسۆنگ تایبهتمهندبی ته‌كنه‌لۆژیای خێرا بارگاوی كه‌ره‌وه (Fast-charging technology)یان تێدایه كه ده‌توانرێت به بارگاوی كردنه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی ته‌نها 10 خولهك، 4 كاتژمێر به‌كاربهێنرێن. له ئایفۆنه‌كانی ئه‌پڵدا ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه نییه.
….
4. له سامسۆنگ گالاكسی ئێس 6 ئێچ -دا ده‌توانیت هه‌ر ره‌نگێك بۆ ناوێك به‌كاربهێنیت، كاتێك ئه‌و ناوه په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كات لاكانی مۆبایله‌كه ڕه‌نگی تایبه‌تی ئه‌و ناوه هه‌ڵده‌كه‌ن. له ئایفۆندا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه نییه.
5. ده‌توانیت به دووجار ده‌ست داگرتن له‌سه‌ر دووگمه‌ی (Home) له‌سه‌ر گالاكسی ئێس 6 و ئێس 6 ئێچ ئه‌پڵیكه‌یشنی كامیرا بكه‌یته‌وه. له ئایفۆندا ده‌بێت له‌سه‌ر شاشه‌ی هۆم یان له‌ڕێگه‌ی ئایكۆنی ئه‌پڵیكه‌یشنی كامێرای سه‌ر شاشهوهی ئه‌وكاره بكه‌یت.
6. كامێرای مۆبایله‌كانی سامسۆنگ فۆكه‌س (Focus) ون ناكات له‌سه‌ر شت یان كه‌سێكی جوڵاو، به‌ڵام ئه‌مه له ئایفۆندا نیبه.
7. له مۆبایله‌كانی سامسۆنگدا به‌هۆی ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌تی سامسۆنگه‌وه كه به (Smart Manager) نوسراوه ده‌توانیت مۆبایله‌كه‌ت له فایلی زیاده پاك بكه‌یته‌وه، ئایفۆن ئه‌پڵیكه‌شنی ڕه‌سه‌نی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نییه هه‌رچه‌نده چه‌ند ئه‌پڵیكه‌یشنێكی لایه‌نی سێیه‌م هه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام تائێستا روون نیه كه تا چه‌ند ئه‌وكاره به‌باشی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن.
8. له زۆربه‌ی مۆبایله‌كانی سامسۆنگدا تایبه‌تمه‌ندی فرهكاری هه‌یه كه ده‌توانرێت دوو ئهپڵیكهیشن له‌یه‌ك كاتداو له‌سه‌ر هه‌مان شاشه به‌كاربهێنرێت، له ئایفۆندا ده‌توانرێت چه‌ند ئه‌پڵیكه‌یشنێك له یه‌ك كاتدا كرابنه‌وه، به‌ڵام ناتوانرێت هه‌ردووكیان له هه‌مانكاتدا و له‌سه‌ر یه‌ك شاشه به‌كاربهێنرێن.
9. له مۆبایله نوێیه‌كانی سامسۆنگدا هه‌سته‌وه‌ری پێوه‌ری لێدانی دڵ هه‌یه كه لێدانی دڵ ده‌پێوێت، به‌ڵام له ئایفۆنهكاندا ئه‌وه نییه.
10. له سامسۆنگ گالاكسی ئێس 6 ئێچ-دا ده‌توانیت كات و ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا و ڕێژه‌ی سه‌دی باتری و بهروار ببینیت ئه‌گه‌رچی هه‌موو شاشه‌كه‌ش دانهگیرسابێت، هه‌رگیز نا‌توانیت له ئایفۆندا هه‌مان كار بكه‌یت.
سه‌رچاوه: سایتی خه‌ندان
_________________________________