م . عبدالكريم المدرس
م . عبدالكريم المدرس
زانا و نوسەرو مامۆستاى ئاينى كورد ناوى تەواوى (شيخ عبدالكرم كوڕى محمد كوڕى فاتيح كوڕى سليمان مدرس )ە ناسراوە بە شێخ عبدالكريم ى بيارە .لە مانگى (ربيع الاولى ساڵى 1323 ه) بەرامبەر ساڵى (1902ز) لە گوندى تەكييەى سەر بە ناحييەى خورماڵ لە دايك بووە هەر لە منداڵييەوە دەستى بە خوێندنى قورأن ى پيرۆز و كتێبە دينيەكان كردووە قورأن ى لاى باوكى ختم كردووە پاشان چووەتە فێرگەيەكى ديني و وانەكانى (النحو و الصرفى )ى خوێندووە لەژێر چاودێرى يەكێك لە زاناكانى ئەو كاتە .دواتر چووەتە خانەقاى (درود) بەسەرپەرشتى الشيخ علاالدين شێخ عمر ضياء الدين شێخ عثمان سراج الدين وانەکانى (النحو المنطق و آداب البحث و الفقه و الفلك ) خوێندووە يەكێ لە مامۆستاكانيشى بريتى بوو لە (ملا محمود بالك) پاشان لە خانەقاى مولانا خالد وانەكانى (البرهان و التشريح والحساب والحكمة لاسطرلاب و البلاغة والفقه) ى خوێندووە لەتەمەنى 21 ساڵيدا ئيجازەى وەرگرت لەسەر دەستى (ملا عمر قەرەداغى ) لە مەراسيمێكى گەورەدا لە ساڵى (1344ه) دا لە نێوان سالەكانى(1347 تا 1370ه) دا لە گوندى (نێرگسە جاڕ) و خانەقاى بيارە و وە چەند شوێنى تر لەو ماوەيەدا نزيكەى 45 قوتابى دينى لەسەر دەستى ئيجازەيان وەرگرتووە .پاشان لە ساڵى( 1371 ه) وەكو مامۆستا لە مزگەوتى حاجى حان لە گەرەكى مەڵكەندى شارى سلێمانی دەست بەكار بووە دواترلە ساڵى( 1374ه) چووەتە كەركوك و لە تەكیەى جميل طالبان وەكو مامۆستا و ووتار خوێن دەست بە كار بووە . لەساڵى( 1379ه) چووەتە بغداد و تاقيكردنەوەيەكى ئەنجام داوەو تێيدا سەركەوتو بووە و بوەتە مامۆستالە (الجامع الاحمدى) لە نزيك وەزارەتى ديفاع دواتر داواكارى بۆ ووتنەوەى وانە لە (جامع شيخ عبدالقادر) پێشكەش كرد وە داواكارييەكەى قبوڵ كرا لەو ماوەى كە لە جامع شيخ عبدالقادر بووە لە چەندين ووڵاتى وەكو (ماليزيا و پاكستان و ئەفغانستان و مصر و جزائر و بنگلاديش و توركيا )چەندين ووڵاتى تر هاتون بۆ لاى جگە لە ناوخۆى عيراق و كوردستان مامۆستاى گەورە كاتێ تەمەنى گەشتە نزيكەى 70 ساڵ داواى كرد خانەنشين بكرێت بەڵام نەوەكانى شێخ عبدالقادرى گيلانى داوايان لێ كرد كە بمێنێتەوە بۆ ڕاى كردنى كاروبارى موسوڵمان لە كارە شەرعييەكاندا وە پێشنوێژی خانەقاى شيخ عبداقادر بكات . لە قوتابيە ناودارەكانيشى ” د.محمد على قەرەداغى و پ. مصطفا زەڵمى و د. رافع الرفاعى و شيخ احمد الكبيسى .
مامۆستا نزيكە 100 كتێبى هەيە كەنزيكەى 70 دانەى بە زمانى كوردييە وە ئەوانى تريشى بە زمانى عەرەبى و فارسين وة چەندين لێكۆڵينەوەى هەيە كە لە زانكۆكانى ميصر و هندستان … سودى لێ وەردەگيرێ . نمونەى كتێبةكانى ” تةفسيرى نامى _ڕێگاى پێغەمبەر (ص) _ديوانى مەحوى و مەولەوى و نالى ….. كتێبە عەرەبيەكانيشى ” علماؤنا فى خدمة العلم والدين _ نور الاسلام ….. بە زمانى فارس ” رسالة شمشير كارى … زاناى گەورە م.عبدالكريم المدرس لە ڕۆژی 27/رجب/1426 ه بەرامبەر 29/أب /2005 لە ماڵەکەى خۆيدا ماڵ ئاواى كرد و بەرەو مەنزڵگاى هەيشەى كۆچی كرد لە دواى خۆی خەرمانێك زانيارى بۆ جێ هێشتين .بەڵام بە داخەوە بۆ ئێمە نەك ناوى كتێبى نازانين بەڵكو خۆيشى ناناسين و لە بيرمان كردووە هەر وەك زاناكانى ترمان .
زانايەك كە هيچى كەمتر نيە لە زانا عەرەبەكان .
بهرێزێك له پۆستێك نووسی بووی :
دهست خۆشیتان لێ ناكهم برادهران بۆ ههر عهرهب و تورك.. بۆ باسی نهێنیهكانی تۆپی وهستا ڕهجهب و قهڵای ههولێر و شته شاراوهكانی قهلای دیار بهكر و قهلای خانزاد و كهله پیوهكوردهكانیش ناكهن.
بۆیه پێمان باش بوو ئهو بابهته وهكو سهرهتا لهسهر كورد دانێین.
سوپاس بۆ Zanyar
#Maxwell
_________________________________