هۆكاری به‌ربوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی منداڵ

Cold_CHP

 

به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌ دیاره‌كان و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌دیارترین نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان داده‌نرێت .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر منداڵ و دایك و باوكیشی درووست ده‌كات ، وه‌كو دوودڵی و ترسان له‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌لایه‌ن دایك و باوكیه‌وه‌ .

هۆكاری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكارن له‌مانه‌ :

. ددان هاتن

. هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن

. تووشبوونی به‌هه‌ندێ له‌ نه‌خۆشیه‌ ڤایرۆسیه‌كان له‌وانه‌ خوریكه‌و مێكوته‌(سوورێژه‌)

. هه‌وكردنی سینگ .

. دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی (ساردی) یان تووش بوون به‌ ئه‌نفله‌وه‌نزا .

. هه‌وكردنی گوێیه‌كان .

له‌م كاته‌ی كه‌ منداڵ تووشی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌بێت پێویسته‌ له‌م كاته‌ ئه‌م ڕێگایه‌ بگریته‌ به‌ر:

. ده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌م ده‌رده‌ بدرێ به‌ منداڵ .

. ئاوی سارد بكرێ به‌سه‌ر ڕووخساری و ده‌ست و قاچه‌كانی .

. له‌به‌ر كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگی زیاده‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی .

. ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌م كێشه‌یه‌ ، له‌سه‌ر دایك پێوسته‌ منداڵه‌كه‌ی حه‌مامێكی به‌ ئاوی سارد پێ بكات .


 _________________________________

You may also like...