ئه‌و كه‌سانه‌ی به بونی كچ دڵ ته‌نگ ده‌بن
ئه‌و كه‌سانه‌ی به بونی كچ دڵ ته‌نگ ده‌بن
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
{وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ * يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِن سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلاَ سَاء مَا يَحْكُمُونَ} النحل:58-59
واتة……
ئه‌و كه‌سانه‌ی به بونی كچ دڵ ته‌نگ ده‌بن
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
{وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ * يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِن سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى
هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلاَ سَاء مَا يَحْكُمُونَ} النحل:58-59
واته: هه‌ركاتێكیش مژده‌ى كچێ بۆ یه‌كێك له‌مانه بچێ، روخسارى رِهش ههڵدهگهرِێ و له‌به‌ر خۆیه‌وه پیش ده‌خواته‌وه، له مه‌ینه‌تى ئه‌و هه‌واڵه‌ى پێى دراوه، له هۆزى خۆى ته‌ره ده‌بێ، ئاخۆ به سوكایه‌تى به‌خێوى بكا، یان ده ناخى ئاخى رِاكا؟ ئاى چه‌ند خراپ پێ رِادهگهن!
…
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
{لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاء يَهَبُ لِمَنْ يَشَاء إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاء الذُّكُورَ *أَوْ يُزَوِّجُهُمْ
ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاء عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ} الشورى:49-50
واته: له‌و ئاسمانانه و زه‌مینه فهرمانرِهوا هه‌ر خودایه و چى بخوازێ دروسى ده‌كا؛ به یه‌كێ كچ ده‌به‌خشێت و به یه‌كێ كورِ؛ ئیتر به مه‌یلى خۆیه‌تى، یان دوانه‌یه‌كى كورِ و كچیان ده‌داتێ، هێندێكیشیان كه مه‌یلى لێ بێ، نه‌زۆك ده‌كا. هه‌ر خۆى زانایه و توانایه.
((كان رجل عند ابن عمر وله بنات، فتمنى موتهن، فغضب أبن عمر فقال: أنت ترزقهن؟!)).
[ كتێبی الأدب المفرد للبخاري.]
واته: پیاوێك له لای ئیبن عومه‌ر ده‌بێ و چه‌ند كچێكی ده‌بێ، ئاواتی مردنیان بۆ ده‌خوازێ. ئیبن عومه‌ریش تورِه بو گوتی: تۆ رزق و رۆزی ئه‌و كچانه ده‌ده‌ی؟!(*)
=============================
(*) كچ به‌خششی خوایه ده‌یبه‌خشێ، هه‌ركه‌سێ به بونی كچ دڵته‌نگ بێ، ئه‌وا دژی ویستی خوا ده‌وه‌ستێ و نیشانه‌ی نارِهزایى یه به‌رامبه‌ر به خوا، چونكه كورِ و كچ هه‌ردوكیان دروستكراوی خوان و خوای گه‌وره‌ش به مرۆڤی داناون. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م ره‌فتاره‌ی لێ رو بدات خۆی توشی خه‌شم و تورِهیی و عه‌زابی خوا ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێی داخه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ئه‌م دیارده‌یه بڵاوه و ته‌شه‌نه‌ی كردوه، كه پێچه‌وانه‌ی یاسای خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم . ئه‌م دیارده‌یه‌ش، كه له ناو ئێمه به شێوه‌یه‌كی زه‌ق ده‌بینرێ، نیشانه‌ی نا ئاشنایی و دورییانه له راستهرِێی ئیسلام. ئه‌گینا كچ و كورِ له مرۆڤایه‌تی دا جیاوازیان چى یه؟ كاتێك كه كچ به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلام پێ ده‌گه‌یه‌نی، له‌وانه‌یه له كورِهكهت زیاتر به‌كه‌ڵك خۆت و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت بێ و ئافره‌تێكی له‌خواترس و ته‌قوادار و خاوه‌ن ره‌وشت و ئاكار به‌رزی لێ ده‌ربچێ. له‌لای خوای گه‌وره سه‌نگی مه‌حه‌ك له‌خواترسانه نه‌ك كورِایهتی.
له مێژوی ئیسلام دا چه‌نده‌ها ئافره‌تى زانا و دانا و قورئان له‌به‌ر و شه‌رع زان و قوربانی ده‌ر و ئازا ده‌ركه‌وتن. ته‌نانه‌ت سوره‌تێك به ناوی ئافره‌تان دابه‌زیوه، سورهتێكیش به ناوی یه‌ك ئافره‌ت دابه‌زیوه، كه خاتو (مریم)ه و خوای گه‌وره به رێزه‌وه باسی ده‌كات.
_________________________________