هه‌ندێ ده‌رمانی کوڵ و گیا

هه‌ندێ ده‌رمانی کوڵ و گیا
١.گوڵه‌ به‌يبون پاش ئه‌وه‌ي ئه‌کوڵێنرێ ره‌نگاوه‌که‌ی ئه‌خورێته‌وه‌ بۆ ژانه‌ سک زۆر به‌که‌ڵکه‌ .
2.ڕیحانه‌ کێویله‌ پاش کوڵاندینی ره‌نگاوه‌که‌ی ئه‌درێ به‌وکه‌سانه‌ی که‌ خوێن هه‌ڵ دێننه‌وه‌ و خوێنه‌که‌ به‌ربه‌ست ئه‌کات .
3.گوڵه‌ زه‌رده‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ ئه‌کرێ به‌ حه‌ڵوا وه‌کو چاش ئه‌کوڵێنرێ و بۆژانه‌ سک به‌ منداڵی ساوا ئه‌یرێت .
4.خاشه‌ به‌وشکی ئه‌کوڵێنرێ و له‌گه‌ڵ شه‌کردا تێکه‌ڵ ئه‌کرێ ئه‌درێ به‌و که‌سانه‌ی که‌ که‌م خه‌ون .
5.گوڵی (گاوزمان)که‌واکو وه‌نه‌وشه‌ وایه‌ له‌گه‌ڵ لیمۆی به‌سره‌ ئه‌کوڵێنرێ و ڕه‌نگه‌که‌ی ئه‌درێ به‌و که‌سانه‌ی که‌لم له‌ گورچیله‌یاندا هه‌یه‌ .
6.بنی ڕێواس پاش وشک کردنه‌وه‌ی ئه‌هاڕێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ شه‌کردا تێکه‌ڵ ئه‌کرێ ئه‌یرێ به‌و که‌سانه‌ ئه‌درێ که‌ توشی برینی (شێرپه‌نچه‌ بوون ).
7.گه‌ڵای بی کوتراوه‌و ئاوه‌که‌ی دراوه‌ به‌و که‌سانه‌ی له‌رزوتایان بووه‌ .
8.گه‌ڵاگۆیژ له‌پاش وشککردنه‌وه‌ی کوتراوه‌و کراوه‌ به‌چاو دراوه‌به‌و که‌سانه‌ی که‌نه‌خۆشی شه‌کره‌یانه‌ .
9. گه‌ڵای سینه‌مه‌کی پاش کوڵاندنی بۆ ره‌وانی خوراوه‌ته‌وه‌ .
10.تۆوی که‌تان کوتراوه‌و خراوه‌ته‌ سه‌ر دومه‌ڵ بۆ ده‌ربونی .
11.جه‌وی بادامی شیرین وه‌کو نقوڵ مژراوه‌ بۆ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به‌کارهێنراوه‌ .
12.گه‌ڵای دار به‌روو به‌وشکی هاراووه‌ته‌ ئه‌وانه‌ی که‌خوێنی لوتیان به‌ربووه‌ هه‌ڵیان مژیوه‌ و خوێنه‌که‌ی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ .
13.گوڵه‌ هێرۆ کراوه‌ به‌ چا و دراوه‌به‌ وانه‌که‌ شه‌و زۆر ئه‌کۆکن .
14.گیا وه‌ردێنه‌ کوتراوه‌و له‌کاتی چاو ئێشه‌دا خراوه‌ته‌سه‌ر چاو .
15.مازوی شین و شه‌کر به‌یه‌که‌وه‌ هاڕاوه‌ بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی سک چون خوراوه‌ .
16.گه‌زۆ دراوه‌ به‌وکه‌سانه‌ی توشی سورێژه‌ بوون .

 _________________________________

You may also like...