?! مه‌لاریا چی یە
مه‌لاریا چی یە ?!
چۆنیه‌تی توشبوون و گواستنه‌وه‌ی مه‌لاریا
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی مه‌لاریا
مه‌لاریا چی یە ?!
پێناسه‌ی مه‌لاریا
مه‌لاریا ئه‌و نه‌خۆشی یه‌یه كه به هۆی جۆره مشه خۆرێكهوه توشی مرۆڤ ئه‌بێت كه له گروپی سپۆرۆزوایه كه نه‌خۆشیه‌كی گوێزراوه‌یه و توشی خرۆكه سوره‌كانی خوێن ئه‌بێت
،مه‌لاریا چوار جۆری هه‌یه ك
ه بریتین له ((Plasmodium vivax, abbreviated as P.v.، Plasmodium malariae, abbreviated as P.m.، Plasmodium ovale, abbreviated as P.o.، Plasmodium falciparum, abbreviated as P.f.)) كه سێ جۆریان زۆر مه‌ترسیدارنین و زیاتر له ڕێگایه‌ك یان جۆرێك توشی مرۆڤ ده‌بن به‌لام جۆری چواره‌م كه ((Plasmodium falciparum, abbreviated as P.f.)) زۆر مه‌ترسیداره‌و مه‌رگی به‌دواوه‌یه ئه‌گه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت،
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی مه‌لاریا
له باوترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه بریتین له سوكه ئه‌نفله‌وه‌نزا یه‌كه له شێوه‌ی هه‌ڵامه‌ت و تاو له‌رزه یاخود له‌رزه تا و ئازاری ماسولكه‌و سه‌ر ئێشه و ڕشانه‌وه‌و سكچون و تاو له‌رزه‌ی به‌رده‌وام و كۆخه‌و ئاره‌قه كردنه‌وه دووباره كه به شێوه‌یه‌كه هه‌ر دوو سێ ڕۆژ جارێك دووباره ئه‌بێته‌وه‌و له ڕاده به‌ده‌ره وهه‌ندێك جاریش زه‌رتك ((زه‌ردوو یی )) و سپی بوونی چاو كه به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی خڕۆكه سوورهكانهوهیه
چۆنیه‌تی توشبوون و گواستنه‌وه‌ی مه‌لاریا
ئه‌م نه‌خۆشیه به‌هۆی گاز لێگرتنی یاخود پێوه‌دانی جۆره مێشوله‌یه‌كه كه پێ ی ئه‌گووترێت مێشووله‌ی مه‌لاریا كه ئه‌و مێشووله‌یه له ڕێگایه‌ك له ڕێگایه‌كان ئه‌م جۆره مشه خۆره‌ی ئه‌چێته ناو خوێنه‌وه‌و ئه‌بێته هه‌ڵگری ئه‌م مشه‌خۆره و كاتێك به شوێنێكی مرۆڤ وه‌ده‌دات و خوێن ده‌مژێت ئه‌وا ئه‌م مشه‌خۆره دزه ده‌كاته ناو خوێن ی مرۆڤه‌كه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و جگه‌ر ده‌ڕوات و ده‌ست به توشش بوون به خڕۆكه سووره‌كان ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ك به‌دوای یه‌ك تا وای لێدێت ژماره‌ی خڕۆكه سووره‌كان زۆر ده‌بن و زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری له‌ش و كه‌سه‌كه ئه‌بێته نه‌خۆشێكی ته‌واوكه ئه‌مه‌ش زۆرترین ماوه‌ی كه بخایه‌نێت سێ هه‌فته واته ((21)) ڕۆژه ، وه له ڕێگه‌ی پێوه‌دانی مێشوله‌یه‌كی ساغ یان هه‌ڵگری تره‌وه به‌م كه‌سه ئه‌وه ئه‌م مێشووله‌یه به هه‌ر كه‌سێكه‌وه بدات به‌هه‌مان شێوه كه‌سی دووه‌میش تووش ئه‌بێت
چۆنیه‌تی تاقی كردنه‌وه‌و ناسینه‌وه نه‌خۆشی مه‌لاریا
ئه‌م نه‌خۆشیه به سێ ڕێگای سه‌ره‌كه ده‌ست نیشان ده‌كرێت كه ئه‌مانه‌ن
یه‌كه‌م – به‌هۆی سیفه‌تی فیزیایی كه‌سه‌كه وه‌ك (( ڕه‌نگی پێستی ، ڕه‌نگی چاوی ، پله‌ی گه‌رمی له‌شی ،شێداری له‌شی ، دیار بوون له شێوه‌ی مانووی و هیلاكی ))
دووه‌م – له ڕێگه‌ی نیشانه‌كانی كه پرسیار له نه‌خۆش ئه‌كرێت یان ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه خۆی زانی وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد و بیرتان دێنمه‌وه ((تاو له‌رزه ، زۆر ئاره‌قه كردن ، سپی بوونی چاو و زه‌رد بوونی پێست و ڕشانه‌وه‌و كۆكه و سكچون و هه‌ڵامه‌ت ))
سێ یه‌م – له‌ڕێگه‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی پزیشكی كه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هتنوو بههۆهی بوونی هه‌ندێك یان هه‌موو نیشانه‌كانی سه‌ره‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت بۆ زانینی هه‌بوون یان نه‌بوون ی نه‌خۆشیه‌كه كه زۆر جۆری هه‌یه به‌ڵام له هه‌موویان باوتر و زۆرتر كه له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان ئه‌كرێت پێی ئه‌ڵێن ((PSA test)) كه ڕێگه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وت و چاكه و خێرایه كه ئه‌ویش وه‌رگرتنی دڵۆپێك له خوێنه له كه‌سه‌كه و ڕاخستنی له‌سه‌ر سلاید و دواتر ڕه‌نگ كردنی به‌هۆی بۆیه‌ی تایبه‌تی كه پێ ی ده‌ڵێن ((Giemsa stain)) كه واده‌كات مشه‌خۆره‌كه ببینرێت له ژێر مایكڕۆسكۆب دا و ده‌ست نیشانی بكه‌یت وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی
_________________________________