له‌كاتژمێرێكدا (20) ملیۆن دۆلاری‌ ده‌ستده‌كه‌وێت

په‌یجی‌ ژن له‌میدیا له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌پشتبه‌ستن به‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و زانیاری‌‌و داتاكانی‌ نێو ئینته‌رنێت، له‌هه‌موو پێنج چركه‌یه‌دا چه‌ندین گۆڕانكاری‌‌و ڕوداو له‌ژیانی‌ ڕۆژانه‌ماندا ڕوده‌دات، ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ش به‌شێكن له‌ڕوداوه‌كان.

1.له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (10) هه‌زارو(56) پاوه‌ند خۆراكی به‌كه‌ڵك (خۆراكێك كه‌ بۆ خواردن بشێت)، فڕێده‌درێت.
2.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (375) له‌فه‌ی ماكدۆناڵد ده‌فرۆشرێت.
3.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك، ئه‌مریكییه‌كان هه‌زارو (750) پیتزا به‌كارده‌به‌ن.
4.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك زیاتر له‌ (35) هه‌زار به‌رهه‌می كۆكاكۆلا به‌كارده‌برێت.
5.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (205) هه‌زار پۆست له‌فه‌یسبوك بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
6.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (23) هه‌زار تویت له‌تویته‌ر پۆست ده‌كرێت.
7.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك، هه‌زارو (860) سێرچ له‌سایتی گوگڵ بۆ بابه‌تی پۆرنۆگرافی ده‌كرێت.
8.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (17) ملیۆن ئیمه‌یڵ ده‌نێردرێت.
9.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (47) سایتی نوێ دروستده‌كرێن.
10.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (300) وێنه‌ی نوێ له‌سایتی ئینستاگرام ئه‌پلۆد ده‌كرێن.
11.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك، سایتی ئه‌مازۆن به‌بڕی نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆلار له‌به‌رهه‌مه‌كانی ده‌فرۆشێت.
12. هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك ئه‌مریكیه‌كان حه‌وت هه‌زارو (500) بوتڵی ئاو به‌كارده‌به‌ن.
13.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك نزیكه‌ی (79) هه‌زارو (181) پاوه‌ند خۆڵ‌وخاشاك فڕێده‌درێن.
14.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك چوار هه‌زارو (645) به‌رمیل نه‌وت به‌كارده‌هێنرێن.
15.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (21) منداڵ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌دایك ده‌بن.
16.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك ژماره‌ی دانیشتوان (13) كه‌س زیاد ده‌كات.
17.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك نزیكه‌ی نۆ كه‌س له‌جیهاندا گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
18. هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (1.5) كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
19.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك منداڵێك له‌جیهاندا به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
20.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (80) ملیۆن تۆن ئاو له‌سه‌ر ڕوی زه‌وی ده‌بێته‌ هه‌ڵم.
21.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك كه‌سێكی نۆرماڵ له‌جیهاندا یه‌ك له‌هه‌زاری دۆلارێكی ده‌ستده‌كه‌وێت.
22.هه‌موو پێنج چركه‌یه‌ك (بیڵ گه‌یتس) خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، هه‌زارو (250)دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلار له‌ڕۆژێكدا.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


 _________________________________

You may also like...