سودی قاچی مریشك بزانه
كاتێك كابانی ماڵ مریشك ئاماده‌ده‌كات، زۆركات قاچی مریشكه‌كه فڕێ دهداتو زۆركاتیش ده‌وترێت سیمای خوانه‌كه ناشرین ده‌كات بۆیه له‌سه‌ر خوان دانانرێت، به‌ڵام ئیتر گرنگی‌و سوده‌كه‌ی بزانن و بیخۆن.
پێگه‌ی (ته‌ندروستی) له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردۆته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك له زانایانی یابانی له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا ده‌ریانخست كه چوار جۆر پرۆتین له قاچه‌كانی مریشكدا هه‌یه كه‌ده‌بێته هۆی زاڵبوون به‌سه‌ر په‌ستانی خوێن و دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێندا ، ڕه‌نگه تا ئێستا ئه‌و سوده‌ی قاچی مریشك نه‌زانرابێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه سودی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه.
توێژه‌ره‌كان ئه‌وه‌شیان رونكردۆته‌وه كه له‌قاچی مریشكدا مادده‌ی كۆلاجینی پرۆتینی یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و پاشان ئه‌م جۆره خواردنه‌یان دا به هه‌ندێ لهومشكانهی كه په‌ستانی خوێنیان به‌رزبوو ، دواتر به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێردا دابه‌زی.
—————————————————————–
و: شه‌هێن سابیر
_________________________________