ڕێگاكانی ته‌ندروست به‌كارهێنانی سه‌وزه‌كان بزانه
سه‌وزه‌كان یه‌كێكن له‌و خۆراكه سه‌ره‌كیه ته‌ندروستیانه‌ی كه زۆرترین فیتامین و ئاسنی پێوستی بۆ له‌شی مرۆڤه‌كان دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا چۆن بخورێت به ڕێگای كۆڵاندن یاخود هه‌ر به سه‌وزی، كۆمه‌ڵێك له توێژه‌ره‌وانی بواری خۆراك له‌و ڕاپۆرته‌ی له ڕۆژنامه‌ی (دیلی میل)ی به‌ریتانی دا بڵاویانكردۆته‌وه ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه سه‌وزه‌واته‌كان ده‌كرێن به دوو كۆمهڵهوهوه.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و سهوزانانه كه به كوڵاندن به‌ها خۆراكیه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن كه گرنگترینیان برۆكلی یه كه به كوڵاندن مادده‌ی سلفورافین كه كار ده‌كات بۆ له ناوبردنی شێرپه‌نچه‌و ڕێگرتن له رودانی هه‌وكردن له ده‌ست ده‌دات.
سپیناخ كه ده‌وڵه‌مه‌ده به بۆتاسیۆم و فیتامینهكانی (ا و ج)ه پێویسته به سه‌وزی بخورێت بۆ پاراستنی به‌ها خۆراكیه‌كانی سه‌باره‌ت هه‌روه‌ها به بیبه‌ری سوریش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر فیتامین (ج) تێدایه.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ئه‌و سهوزانانه كه پێویسته به كۆڵاوی بخورێت چونكه به كوڵاندن له هه‌ندی مادده‌ی زهرهبهخش پاك ده‌بنه‌وه به‌ها خۆركیهكانی زیاد ده‌كات كه گرنگترینیان گێزه‌ر كه به كوڵاندن ماده‌ی (بیتا كاروتین) و (فیتامین ا) زیاد ده‌كات هه‌روه‌ها كه‌له‌رم له كاتی كوڵاندن ڕێژه‌ی (فیتامین ج) زیاد ده‌كات،
سه‌باره‌ت به ته‌ماته له كاتی كوڵان دا كارده‌كات بۆ پاراستن له شێرپه‌نچه‌ی برۆستات و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
به بۆچونی توێژه‌رانی خۆراك باشترین ڕێگا بۆ كوڵانی سه‌وزه‌كان كه به‌ها خۆراكیه‌كان له ده‌ست نه‌ده‌ن ڕێگای بوغاره.
—————————————————————–
و: ئاواز عه‌لی
_________________________________