ناوچه‌ی 51 ” Area 51″
ناوچه‌ی 51 ” Area 51″
ناوچه‌ی 51 وه‌كو شوێنێكی زۆر گه‌وره و پڕ نهێنی زۆرێكمان بیستوومانه به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ری كه‌مه هه‌م له ژیانی ئاسایدا هه‌م له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ، زانیاریه‌كی ئه‌وتۆش له‌سه‌ری نیه تا ئێستا به‌هۆی له راده به‌ده‌ر نهێنی شاراوه و ئاسایش و پاراستن و چاودێریه‌كی هه‌میشه‌ی ، ئه‌م شوێنه وه‌كو باره‌گایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكیه پڕه له نیشانه و هێمای سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی دروست كرا و هه‌ڵكۆڵدراو به شێوه‌ی بازنه‌ی و سێگۆشه بوونی هه‌ندێ نیشانه له ناویاندا كه به ئاسانی نازانیت چیه ، ئه‌م شوێنه ده‌كه‌وێته باكوری نیڤادا ، گه‌وره ترین پاراستن و ئاسایش له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێته ئه‌م شوێنه هه‌تا كه‌سه پله به‌رزه‌كانی سوپاش ناتوانن بچنه ناوی ، CIA وه‌كو گه‌وره ترین هێز له پشت ئه‌م ناوچه و كاره‌كانه له‌م شوێنه زۆر سیسته‌م و ته‌كنه‌لۆجیای لێیه كه ئێمه به 100 ساڵی تر نایبینین و ناوی نابیستین.
هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا سه‌ره‌تا وت بووی ئه‌م شوێنه له‌سه‌ر نه‌خشه نیه به‌ڵام هه‌ندێ وێنه‌ی ئه‌م شوێنه گیراوه له رێگه‌ی مانگه ده‌ست كرده‌كانه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2003 ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانی به بوونی ئه‌م ناوچه‌دا نا ، با هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه بخوێنینه‌وه بزانین ئایا چی وای كردوه ئه‌وه‌نده گه‌وره و نهێنیه له‌سه‌ر زه‌وی : –
له ساڵانی په‌نجاكان ناكۆكی و جه‌نگی سارد له نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌بوو هه‌موو لایه‌ك له هه‌وڵی خۆ به‌هێز كردن وپێشكه‌وتنی بواری سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆجیا بوو هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بیر له‌وه بكاته‌وه كه ناوچه‌یه‌كی گه‌وره و زۆر به‌هێز و زۆرر نهێنی دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به داهێنان و تاقی كردنه‌وه‌كانی بدات ئه‌ویش له بواری چه‌ك و فرین و تاقی كردنه‌وه‌ی فرۆكه تایبه‌ته‌كان و سیسته‌مه‌كانی بواری هێرش و به‌گری و وه هه‌روه‌ها دروست كردنی سیسته‌مێكی به‌رگری زۆر پێشكه‌توو به جۆرێ هه‌ر رۆكێتێك یا فرۆكه‌یه‌ك به نزیك ئه‌و ناوه‌دا بروات ئه‌وا ده‌خرێته‌وه خوار ، راداره‌كان ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتوون هه‌تا ئه‌و فرۆكانه‌ش ده‌توانن كه‌شف بكه‌ن كه سیسته‌می شاردنه‌وه‌یان دژی رادار هه‌یه !!
قسه و باس زۆر له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه بڵاو بوویه‌وه پێس ساڵانی 2000 به جۆرێ ده‌وترا و تا ئێستاش ده‌وترێ كه ده‌شێ بونه‌وه‌ری تری ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی ناسراو به Alien سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان كردوه و له‌وێ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه ، یا ده‌لێن هه‌ندێ بونه‌وه‌ری تر هاتوونه‌ته ئه‌و شوێنه شه‌ریان كردوه له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌و ناوچه و كوژراون !!! له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌وترێ ته‌نها بۆ پێشخستن و دروست كردتی فرۆكه‌ی سه‌رده‌میانه به‌كار دێت ، له لایه‌كی تره‌وه ده‌وترێ په‌یوه‌ندی دروست كراوه له‌گه‌ڵ زینده‌وه‌ری تری ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی یارمه‌تی له یه‌ك وه‌ر ده‌گرن به گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری سه‌ر زه‌وی و فێركاری و زانیاری ته‌كنه‌لۆجیا !!
سه‌ره‌تا ئه‌م ناوچه ناوی زه‌وی خه‌ونه‌كانی لێ نرا بوو به‌ڵام له كۆتادا ناوه‌كه‌ی گۆرا بۆ ناوچه‌ی 51 ، ئه‌م ناوچه زۆر فراوان و گه‌وره‌یه به جۆرێ روبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته گه‌وره‌ی ڕووبه‌ری هه‌ندێ ووڵاتی ئه‌وروپا !! به‌ڵام تا ئێستا روبه‌ره‌كه‌ی به ته‌واوی دیاری نه‌كراوه هه‌مووشی چه‌ند سالێكی كه‌مه ژماره‌ی جوگرافی ناوچه‌كه له‌سه‌ر گوگڵ ماپ دیاری كراوه، وه‌كو وتم ئه‌مریكا له ساڵانی پێشوو زۆر به نهێنی ئه‌م شوێنه‌یان هێشتبوویه‌وه به‌ڵام به‌هۆی زۆرینه‌ی تاقی كردنه‌و و دروست بوونی رووداوی سه‌یر و ده‌نگ و ته‌قینه‌وه له‌م شوێنه ئه‌وا خه‌لكیش به مافی خۆیان زانی بزانن چ باسه له‌وێ بۆیه ئه‌وه بوو له ساڵی 2013 ش ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه له‌و شوێنه فرۆكه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو و بێ وێنه و ده‌گمه‌نی وه‌كو شهبهحهكان گه‌شه پێ ئه‌درێ و تاقی ئه‌كرێته‌وه وه هه‌روه‌ها هه‌ندێ فرۆكه‌ی سیخوری بێ فرۆكه‌وان كه پێشكه‌وتوو ترین ته‌كنه‌لۆجیایان تێدا به‌كار هاتووه به مێشكی هه‌موو كه‌سێكدا نایه‌ت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌وترێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا راستی بابه‌ته‌كه‌ی شاردۆته‌وه ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌نده به فرۆكه و ته‌كنه‌لۆجیا نیه به‌ڵكو شتی زۆر گه‌وره و سامناكترینه له جیهانا !
وه‌كو وتم ئاسایش و چاودێری له‌م ناوچه گه‌وره ترینه ، پڕه له پارێزه‌ر دژی رۆكێتی ده‌ره‌كی وه ژماره‌یه‌ك فرۆكه رۆژانه له ناوچه‌كه و ده‌ورو به‌ری به دوری ده‌یان كیلۆمه‌تر ئه‌و ناوچه ئهپشكنن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هیچ شتێك هیچ كه‌سێك هه‌وڵ ئه‌دات به دزیه‌وه بگات به‌و شوێنه ، له‌م شوێنهبه هه‌زاران كه‌س و سه‌رباز هه‌یه كه ئیش ده‌كه‌ن هه‌موویان جێ ی سیقه‌ن وه ئه‌گه‌ر سودفه یه‌كێكیان شتێك كه‌شف كات یا بچوك ترین زانیاری بباته ده‌ره‌وه ئه‌وا مه‌حكه‌مه ده‌كرێت و پاشان بۆ به‌ندینخانه وه بۆی هه‌یه سهراونوگم بكریت و بكوژرێت ، هه‌ر كه‌سێكیش به حاڵ نزیك بێته‌وه له‌و شوێنه ده‌ست به جێ ده‌گیرێ وه كارمه‌نده‌كانی ئه‌و ناوچه بۆیان هه‌یه ته‌قه له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن كه بیه‌وێ به هه‌ر هۆیه‌ك له‌و شوێنه نزیك بیته‌وه هه‌تا له دووری 20 كیلۆمه‌تریش ئاشكرا ئه‌بێت چونكه سیسته‌می به‌گری و كه‌شف كه‌ری پله‌ی گه‌رمیان هه‌یه كه ده‌توانێ له‌شی مرۆڤ له دووره 20 كیلۆمه‌تر دیاری بكات .
له ساڵانی 50 و 60 ه‌كان هه‌ندێ باس و چیرۆك له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه هاته كایه‌وه گوایه بونه‌وه‌ر و فرۆكه‌ی ده‌ره‌وی زه‌وی هاتونه‌ته ئه‌م شوێنه ، وه‌كو باس ده‌كرێ ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر خۆیان و فرۆكه و كه‌شتیه‌كانیان و پاشان له‌وێ له به‌ندینخانه‌یه‌ك به‌ندیان كردوون بۆ ئه‌وه‌ی سوودیان لێ ببین شونكه ده‌وترێ ئه‌گه‌ر بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی هه‌بێت ئه‌وا 100 هێنده و 1000 هێنده‌ی مرۆڤ زیره‌ك و پێشكه‌وتوو ترن !! وه هه‌ر له‌و شوێنه ژێر زه‌مینی گه‌وره‌ی لێیه ده‌لێن لاشه‌ی ئه‌و بونه‌وه‌رانه له‌وێ هه‌ڵگیراون ئه‌م قسانه‌ش هی كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك بوه له‌وێ نزیك بوون و به چاوی خۆیان هه‌ندێ رووداویان دیوه ، دانیشتوانی گوندێكی بچووك له نیومه‌كسیكۆ كه ناوی رۆزێڵه ساڵی 1947 ئه‌وه‌یان وتوه كه ته‌نێكی فڕیوی گه‌وره‌یان دیوه كه له‌وێ كه‌وتۆته خواره‌وه له شێوه‌ی صه‌حن بووه وا بۆی ده‌چوون كه بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی به‌كاریان هێناوه بۆ گه‌شت كردن له مهجهرهیهكهوه بۆ مهجهرهیهكی تر ، ئه‌وه‌ی زیاتر وا ده‌كات ئه‌م قسانه راست بن و نزیك ببنه‌وه له راستی ئه‌وه‌یه كه دوای ئه‌م رووداوه سوپای ئه‌مریكی خێرا گه‌شتنه ئه‌م ناوچه و هه‌موو كه‌سانی ماڵه‌كانیان له‌وێ له ناو ماڵی خۆیان حه‌پس كرد و ده‌رگایان له‌سه‌ر داخستن پاشان به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئاسه‌واری تێكشكاوی صهحنه فڕیوه‌كه پاك كرایه‌وه و پاشان له‌و سنوره هێمای مهمنوعی و سوپای لێ درا وه قه‌ده‌غه كرا كه‌سی لێ نزیك بێته‌و وه وێنه گرتنیش هه‌روه‌ها له‌و كاته‌وه ئه‌م قسه و چیرۆكانه نه‌وه‌ستان هه‌تا گه‌شته ساڵی 1995 ، له هه‌ندێ كه‌ناڵه‌وه ڤیدیۆ بڵاو كرایه‌وه كه هه‌ندێ دكتۆر خه‌ریكی شیكارین بۆ لاشه‌یه‌ك كه ده‌وترێ ئه‌وه ته‌نها بونه‌وه‌ر بوو له ڕووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی صهحنه فریوهكه رزگاری بوو بوو له ناوچه‌ی رۆزێڵ واته گونده‌كه ، به‌ڵام دواتر ئه‌وه سهلمێندار ئه‌وه ته‌نها فیلمێكی دروست كرا‌و بوو دوای ئه‌وه هیچ نوسرا و به‌ڵگه‌یه‌كی تر نه‌بوو ئاشكرا نه‌كرا كه باس له بوونی بونه‌وه‌ری ئاسمانی بكات له ناوچه‌ی 51.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ناوچه دروست كراوه و ناوی لێ نراوه ئه‌وا هه‌واڵی جۆرا و جۆر زۆر بڵاو بۆته‌وه هه‌تا ووڵاته‌كانی تریش داوایان كردوه له ئه‌مریكا راستی ئه‌و ناوچه ئاشكرا كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانن چ باسه ، هه‌ندێك له‌و هه‌واڵ و باسانه بریتیه له : –
*به‌ره‌وپێش بردنی بۆمبی هایدرۆجینی : ده‌وترێ له‌م ناوچه بۆمبی ئه‌تۆمی و هایدرۆجینی پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م دێت و كارلێكه‌كان زۆر گه‌وره‌ن ، بۆمبی هایدرۆجینی به‌رهه‌م هاتووی ئه‌م شوێنه به ده هێنده و بیست هێنده له بۆمبه ئه‌تۆمی و هایدرۆجینیه ئاساییه‌كان به‌هێز تره .
*به‌ره‌و پێش بردنی فرۆكه : له‌م ناوچه فرۆكه و بێفرۆكه وانی زۆر پێشكه‌وتوو دروست كراوه كه هیچ ووڵات و هیچ ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی تری سه‌ر زه‌وی وه‌كو ناوچه‌ی 51 پێ ی نه‌گه‌شتوه ، زیره‌ك ترین زانا و موههندیسهكانی بواری فرۆكه و ته‌كنه‌لۆجیا كان لێره كۆكراونه‌ته‌وه هه‌موو شتێك له‌به‌رده‌ستیان دایه ته‌واو له پێش سه‌ده‌ی 21 ن و ئاسای نین ، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا له رێگه‌ی ئه‌م فرۆكه زۆر پێشكه‌وتوو بێ وێنانه ده‌گاته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و هیچ ووڵاتێكی تر نه‌توانێ له بواری ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێری سه‌ربازی و جه‌نگی پێشی كه‌وێ ، هه‌ر له ساڵانی 50 اكان ئه‌و كاته جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو ئه‌مریكا پرۆژه‌یه‌كی نهێنی هه‌بوو به ناوی U2 بوو بۆ دروست كردنی فرۆكه‌ی سیخوری و شه‌به‌ح و فرۆكه‌ی به‌رگری و هێرشی ، ئه‌م فرۆكانه زۆر پێشكه‌وتوو بوون وه‌كو وایه له سه‌ده‌ی ئێستا دروست كرا بن .
*شاردنه‌وه‌ی نێهنی سه‌ربازی و زانستی : له‌م شوێنه پرۆژه و نوسرا و ژێر زه‌مینی زۆر گه‌وره و نهێنی هه‌یه كه پڕه له ئاسه‌وای كۆن و گرنگ لێره‌دا هه‌موویان هه‌ڵگیراون به یه‌كێ له گرنگترین نهێنیه‌كانی سه‌ربازی و زانستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دائه‌نرێ .
*بونه‌وه‌ری ئاسمانی : وه‌كو له ڕووداوه‌كه‌ی رۆزێلت باسم كرد كه فرۆكه‌یه‌ك یا صهحنێكی فڕیو له‌وێ كه‌وتۆته خوار دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ، پاشان لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ته‌كنه‌لۆجیاكانی ناوی و شێوازی دروست كردنی وه‌رگیرێ به‌مه‌ش ئه‌مریكا بتوانێ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره به خۆیه‌وه ببینێ ، به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێ كارمه‌ند و لێپرسراوی CIA ووتويانه ئه‌وه ته‌نها خه‌یاڵه ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌یكه‌ن و ئه‌وه ته‌نها فرۆكه‌یه‌كی جۆری جێت بوون !! باشه ئه‌گه‌ر فرۆكه‌ی ئاسای بووه بۆ ئه‌و ناوچه داخرا و خه‌ڵكی ئه‌و گونده حه‌پس كران !؟!
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش هه‌ندێ كۆمپانیای ئه‌مریكی به رێكه‌وتن و سیقه له‌گه‌ڵ حوكمه‌ت و ده‌زگا هه‌واڵ گریهكانی ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ن له ڕووی سه‌ربازیه‌وه بۆ دروست كردنی سیسته‌م و هه‌ندێ شتی تری گه‌وره و تایبه‌تی بواری جه‌نگی هه‌ر له‌و ناوچه ، له‌م كۆتاییاندا ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه كه كۆمه‌لێ زانا و كارمه‌ند له‌وێ شكاتیان دژی ئه‌مریكا و ئه‌و ناوچه كردوه كه كاریان تێ كردوه چونكه ئیشیان پێ كراوه له‌سه‌ر هه‌ندێ مادده‌ی زیان به‌خش و ده‌وترێ چه‌ند زانایه‌ك له‌وێ مردوون ! وه تا ئێستاش ئه‌و شكاتانه له دادگای ئه‌مریكا ماوه‌ته‌وه و دانه‌خراون ، وه زیاتر داوا ده‌كرێ ئه‌مریكا به ته‌واو راستی ئه‌و ناوچه ئاشكرا بكات .
وه ده‌وترێ هه‌موو فرۆكه پێشكه‌وتوو و شاراوه‌كان و شهبهحهكان و هه‌موو سیسته‌مه پێشكه‌توو و بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا له‌و شوێنه‌وه دروست كراوه و هه‌موو فیكره‌كان له‌وێوه دارێژراون ! هه‌تا ده‌وترێ فیكره‌ی ئایفۆن و ئایپادیش سه‌ره‌تا له‌وێ سه‌ری هه‌ڵداوه و دروست كراوه ، ده‌بێ ئه‌م شوێنه ئه‌وه‌نده گه‌وره و گرنگ بێت بۆ ئه‌مریكا كه به نهێنی ترین و گه‌وره ترین ئاسایش دانراوه له جیهاندا ، وه ده‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه بێ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ گه‌وره ترین و پێشكه‌توو ترین سوپای هه‌بێ و به‌رگری ته‌واو له ئه‌مریكا بكه‌ن ، خه‌ڵكیش ئه‌یه‌وێ دڵنیا بێته‌وه له‌و شوێنه و ترسیان نه‌بێ بۆ داهاتوو تووشی جه‌نگ و كێشه‌ی نا ئاسای ببنه‌وه ، هه‌ر له‌م شوێنه له‌م بیابانه‌ی نیڤادا شتی زۆر تر شاراوه‌ته‌وه كه تا ئێستا كه‌س نازانێ و هه‌ر نازانرێ چۆن بیری لێ بكرێته‌وه .
*گه‌وره ترین مه‌تار و شوێنی فرۆكه له جیهاندا له ناو ناوچه‌ی 51 ه هه‌موو جۆره فرۆكه‌یه‌ك ده‌توانێ به ئاسانی تێیدا بڕوات و بنیشێته‌وه .
*له ناوچه شاخاویه‌كانی ده‌ورو به‌ری ناوچه‌ی 51 سیسته‌می دژه فڕین هه‌یه هه‌ر فرۆكه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه دا بڕوات ئه‌وا یه‌كسه‌ر له رێگه‌ی مانگی ده‌ست كردی تایبه‌تی ناوچه‌ی 51 ده‌خرێته‌وه خواره‌وه .
*هه‌ر ناوچه‌ی 51 به‌كار هاتووه بۆ گرتنی وێنه‌ی ڤیدیۆی چونه سه‌ر مانگ و رۆشتن به سه‌ر مانگدا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا به حساب ئاڵای له‌سه‌ر مانگ هه‌ڵكردبوو له ڕاستیدا ئه‌وه ناوچه‌ی 51 بوو كه وێنه‌كانی ناوچه‌كه هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و وێنه‌یه كه له ناوچه‌ی 51 ه ، ئه‌وه‌ش به بابه‌تی جیا ده‌نووسم بۆتان .
ئاماده‌كردنی Maxwell
_________________________________