له سێداره‌دانى فيلێك ” ماری “
له سێداره‌دانى فيلێك ” ماری ”
له ساڵی 1916 فیلێك به ناوی ماری یه‌وه له سێداره درا ، له ساڵانی 1900 ه‌كان به‌و لاوه له ووڵاته نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سێرك زۆر ده‌كرا یه‌كێ له سێركهكان كه ناوی Charlie Sparks بوو له تێنسی ئه‌مریكا به ڕێوه ده‌چوو گرنگ تریت به‌شدار بووی ئه‌م سێركه فیلێك بوو به ناوی ماری له‌و ساڵانه‌ش عاده‌ت وا بوو پێش ده‌ست پێ كردنی سێركه‌كه پاڵهوهنهكان به ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه به نێو شه‌قامه‌كاندا ئه‌گه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیان بینێ و تووشی سه‌ر سورمانیان بكه‌ن به‌وه‌ش وایان ده‌كرد خه‌ڵك زیاتر بلیت بكرێت و بینه‌ری زیاتر بێت ماری پاسه‌وانێكی له‌گه‌ڵ دا بوو به‌ڵام ئه‌م پاسه‌وانه باش راهێنانی نه‌كردبوو و نه‌ی ده‌زانی ئاگاداری ماری بێت ، پاسه‌وانه‌كه گۆچانێكی نوك تیژی پێ بوو چه‌ند جارێك پێ ی دا بووی له فیله‌كه واته ماری بریندار بوو له چه‌ند شوێنێكی له‌شیه‌وه پاسه‌وانه‌كه بۆیه لێ ی دا بوو به حساب فیله‌كه زیاتر جوله بكات و فه‌ن بكات بۆیه ماری به‌م لێدانانه تووشی ئازار ده‌بێت و كه‌مێك رۆشتنی تێك ده‌چێ تا خۆی ده‌كێشێ به لقی دره‌ختێكدا و ده‌شكێ ده‌كه‌وێته خواره‌وه به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كه و پاشان ماری له‌سه‌ر له‌شی پاسه‌وانه‌كه دا ئه‌نیشێ هه‌تا هه‌ناسه‌ی لێ ده‌بڕێ و ده‌مرێ ماری به‌مه‌وه ناوه‌ستێ به‌ڵكو پێش ده‌نێ به سه‌ری دا و مێشكی ده‌ته‌قێنێ ، پۆلیس له شوێنه‌كه‌دا ئاماده بوو به یارمه‌تی هه‌ندێ ڕاهێنه‌ر توانرا فیله‌كه ئارام بكرێته‌وه و ڕای گرن ڕووداوه‌كه به‌نا و شاره‌كاندا و له رێگه‌ی رۆژنامه بڵاو بوویه‌وه خه‌ڵك زۆر تووره بوون به‌مه و داوان كرد ئه‌و فیله بكوژرێ ئه‌ویش به له سێداره دانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك زۆر توره بوو بوون خاوه‌نی سێركهكهش له ترسی گیانی خۆی و كاره‌كه‌ی ناچار رازی بوو كه كه فیله‌كه له سێداره بدرێ ، پێش ئه‌وه‌ی له سێداره بدرێ هه‌ندێ رای تر وترابوو وه‌كو فیله‌كه بده‌ن له كاره‌بایه‌كی ته‌زوو به‌رز ، ڕایه‌كی تر قاچه‌كانی و ده‌سته‌كانی ببستنه‌وه به دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاشان به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه شهمهندفهرهكان بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی قاچ و ده‌ستی بێته ده‌ره‌وه و ئاوا بمرێ ، رای كۆتاش له سێداره دان بوو كه ئه‌وه جێ به جێ كرا .
فیله‌كه هێنرا بۆ هه‌مان ناوچه و پاشان له رێگه‌ی ئامێرێكی به‌رز كه‌ره‌وه‌ی وه‌كو صڵنگ به‌رزكرایه‌وه و حه‌بل كرایه ملی و به‌و شێوه هه‌ڵواسرا و له سێداره درا ، زیاتر له 3000 كه‌س كۆ بوو بوونه‌وه بۆ بینینی ئه‌و ڕوداوه !!!! 3000 مرۆڤ !!! به‌ڵام یه‌كه‌م جار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌بله‌كه ئه‌ستور نه‌بوو ئه‌وا قرتا و فیله‌كه كه‌وته خوار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشی 5 ته‌ن ده‌بوو ئه‌وا قاچی و حه‌وزی شكا ، به‌ڵام رزگاری نه‌بوو جارێكی تر هه‌ڵیان واسیهوه و ئه‌م جاره مرد به‌و شێوه ماری ناوی چوویه مێژوو به‌وه‌ی یه‌كه‌م فیل بوو به هه‌ڵواسین مرد.
ئاماده‌كردنی Maxwell
_________________________________