هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شێرپه‌نجه دۆزرایه‌وه
.
هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شێرپه‌نجه دۆزرایه‌وه
ژماره‌یه‌ك له‌توێژه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی برۆكسلی ئازاد ئه‌و خانانه‌یان دۆزییه‌وه، كه له‌ناو گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كاندا گه‌شه ده‌كات و به‌رپرسیاره له‌دووباره گه‌شه‌كردنه‌وه‌یان بۆ جاری دووه‌م.
.
چاره‌سه‌ره جیاوازه‌كان
.
له‌توێژینه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه‌دا كه ئه‌نجامه‌که‌ی له‌هه‌ردوو گۆڤاری (نه‌یچه‌رو ساینتس)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه توانیوویانه وه‌ڵامی یه‌كێك له‌و پرسانه بدۆزنه‌وه، كه جێگه‌ی مشتومڕو گفتوگۆیه له‌بواری شێرپه‌نجه‌ی (كۆڵۆن)دا‌و كاره‌كه‌شیان «شتێكی نوێیه» له‌و بواره‌دا. وتیشیان: زۆربه‌ی جار پزیشكه‌كان ده‌توانن قه‌باره‌ی ئه‌و گرێ شێرپه‌نجه‌ییانه به‌هۆی چاره‌سه‌ره جیاوازه‌كانه‌وه بچوك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌خۆشه‌كان به‌دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرێیه‌كانیان تووشی بێئۆمێدی ده‌بنه‌وه.
.
له‌ناوبردنی خانه‌كان
.
ئه‌و پزیشكانه‌ی له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌شدارییان كردووه، ده‌ڵێن: سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌و دروستبوونی ئه‌و حاڵه‌ته (سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه) به‌هۆی شكستهێنانی شێوازی چاره‌سه‌ركردنه جیاوازه‌كانی بنه‌بڕكردنی به‌شێكی بچووكی ئه‌و خانه شێرپه‌نجه‌یانه‌وه رووده‌دات، بۆیه پێویسته له‌پێشدا كار بۆ له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان بكرێت، تا به‌ته‌واوی و بۆ هه‌تایه ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه له‌ناوببرێت. هه‌ر ئه‌و توێژه‌ره‌وانه له‌ئه‌نجامی كاركردنی زۆریانه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه خانه ریشاڵییه‌كان ده‌بنه هۆی دووباره دروستبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌ت (شێرپه‌نجه‌ی مێشك و كه‌ناڵی هه‌رس و شێرپه‌نجه‌ی پێست) هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه رێگه خۆش ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین جۆری تری شێرپه‌نجه.
.
_________________________________