مێژووی دروستكردنی مۆبایل
ئەو ئامێرەی لەساڵی (1973) دا چاوی بە دنیا هەڵهێناو ئێستا سێیەكی دانیشتوانی زەوی بەكاری دەهێنن، مێژوویەكی دورو درێژی هەیەو چەندین زانا كاریان لەو بوارەدا كردووە تاكو توانیویانە بەو پێشكەوتنەی ئێستا بگەن كە ئێمە بە ئاسانی دەتوانین بەكاری بهێنین.
دروستكردنی ئامێری تەلەفۆنی بێتەل و بێ وایەر كە ئێستا بە (مۆبایل) ناوی دەركردووە مێژووییەكی كۆنی هەیە، چونكە لە ساڵی (1938) دا كۆمپانییەكی ئەمریكی بە ناوی (دۆپۆنت) هەوڵێكی بۆ دروستكردنی ئامێری پەیوەندی بەبێ كێبڵ و وایەردا، بەڵام پێی تەواو نەكرا.
پاشانیش كۆمپانیای (لۆست تهكنۆلۆژی) لە ساڵی (1947) دا هەنگاوی گەورەی لەو بوارەدا هاوێشت، بەڵام نەیتوانی سەركەوێت، بەڵام لە نیسانی ساڵی 1973 دا بۆ یەكەمین جار لەلایەن ئەندازیارێكی ئەمریكی بە ناوی (مارتن كۆپەر) كە تا ئێستا لە ژیاندا ماوە، یەكەمین پەیوەندیی تەلەفۆنی بەبێ وایەرو كێبڵ ئەنجام درا.
(كۆپەر) كە ئەندازیارێكی ئەمریكی بوو لە كۆمپانیای (بلاك بێری) كاری دەكردو خاوەنی بەشێكی زۆر لە پشكەكانی بوو، یەكەم ئامێر كە دروستی كرد ناوی (DynaTac8000x) كە كێشەیەكی (1.13) كیلۆ گرام بوو.
ئیتر بەدواییدا كاری گەشەپێدانی تێدا ئەنجام دراو لە ئەوروپایش كۆمپانیای ئەریكسۆنی سویدی یەكەمین كۆمپانیابوو كە توانی ئامێرێكی هاوشێوە دروست بكات، بەڵام سوكترو پێشكەوتووتر دروست بكات، تاكو ئەمڕۆش بە ئامێرەكانی (ئایفۆن و سامسۆنگ و بلاك بێری) و چەندانی دیكە گەیشتووە.
كوردیو
http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=8&id=35208
_________________________________