چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ دا دێت كاتێ كه‌ تووره‌ ده‌بیت ؟

c34dc239871e942664d9c0c50bffe00e_L

مرۆڤ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی دا به‌ زۆریك له‌ حاڵه‌ته‌كانی تووڕه‌ بووندا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ هۆكاری جیاواز . وه‌ كه‌سه‌كانیش جیاوازن له‌ ده‌ربڕینی تووره‌ییه‌كه‌یان به‌ گوێره‌ی كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كه‌ ، هه‌ندێكیش ناتوانێ كۆنتڕۆڵی خۆی بكات و له‌وانه‌یه‌ كاردانه‌وه‌ی خراپی تووش ببێ .

 

به‌ڵام ئایا ده‌زانی له‌كاتی توڕه‌ییدا چی ڕوودادات ؟

له‌كاتی تووڕه‌ییدا خێرایی هه‌ناسه‌دان به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ، له‌م كاته‌شدا په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات و ماسوڵكه‌كان هان ده‌دات و به‌هێزتریان ده‌كات ، بۆیه‌ كه‌سه‌كه‌ ئاماده‌ده‌بێت بۆ هێرش كردن و كاردانه‌وه‌ی خراپ .

زۆرێك له هه‌سته‌كانی مرۆڤ له‌ كاتی توڕه‌ییدا له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌وه‌ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌ .

كاتێ كه‌سێك هێرش ده‌باته‌ سه‌ر كه‌سێكی تر له‌كاتی توڕه‌ییدا هه‌وڵ ده‌دات به‌ توندو تیژی مامه‌ڵه‌ بكات .

زۆرێك له‌ خه‌ڵكیش له‌كاتی توڕه‌ییدا پرسیاری زۆر و ده‌مه‌قاڵێ و هه‌ره‌شه‌ ده‌كه‌ن .

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌و چه‌ندان زیانی نه‌رێنی تر  هه‌وڵ بده‌ له‌كاتی توڕه‌یدا كۆنتڕۆلی خۆت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت و ئارام ببیته‌وه‌.


 _________________________________

You may also like...