گرنگی چاو تروكاندن
بەشێوەیەكی سروشتی چاوی مرۆڤ لەخولەكێكدا 12 بۆ 15جار دەتروكێت ، یانی نزیكەی 10 هەزار جار لەڕۆژێكدا.
ئەو دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ پێویستی چاوەكانی مرۆڤ بە داپۆشینی بەچینێك لەفرمێسك بۆ پاراستنی لەوشكبونەوە و هەوكردن، بەڵام ئەو چینی فرمێسكە هەموو 15 چركەیەك نوێ دەبێتەوە، یانی چاو زیاد لەپێویستی خۆی 3 جار دەتروكێت،ئەوەش جەخت لەبونی پەیوەندی نێوان باری دەرونی كەسەكەو نێوان ئەو چەند جارەی چاوی دەتروكێت دەكاتەوە. توێژینەوەكان سەلماندیان هەر كاتێك مرۆڤ توڕە دەبێت یاخود توشی دڵەڕاوكێ دەبێتەوە ژمارەی تروكاندنەكان زیاد دەكات ، ئەوە لەكاتێكدا تروكاندن كەم دەبێتەوە كاتێك تەركیزێكی توند دەكرێتە سەر كاركردن بە كۆمپیوتەر كە دەگاتە 3 جار لەخولەكێكدا. هەر بۆیە ئەو كەسانەی بۆ ماوەیەكی درێژ كۆمپیوتەر بەكاردەهێنن ڕوبەڕوی وشكبونەوەی چاوەكان دەبنەوە. –
سهرچاوه:باخچه
_________________________________