هەندێ لە نهێنیەکانی فەیسبووک

تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ فەیسبوك، دووەم سایتی‌ جیهانە لە دوای‌ گوگڵ لە رووی‌ ژمارەی ئەو كەسانەوە كە سەردانی دەكەن، لە پشت ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە چەند نهێنی‌ و زانیارییەك هەیە رەنگە بەشێكیت نەزانیبێت، كە ئەمانەن.
1.هۆكاری‌ هەڵبژاردنی‌ رەنگی‌ شین بۆ سایتەكە، بەهۆی‌ ئەو نەخۆشیەوەیە كە مارك زۆكربێرگ، تووشی‌ بووە و ئەویش بە نەخۆشی‌ نابینی‌ رەنگەكان ناسراوە، كە بە هەردوو رەنگی‌ سەوز و سوور تێكدەچێت، بۆیە رەنگی‌ شینی‌ بۆ تۆڕەكە هەڵبژارد.   2.رۆژانە 600 هەوڵی‌ هاككردنی‌ ئەكاونت و پەیجەكانی‌ فەیسبوك دەدرێت. 3.لە ساڵی‌ 2011 ، یەك لەسەر سێی داواكانی‌ جیابوونەوە لە ئەمریكا، وشەی‌ “فەیسبوك”ی‌ تێدا بوو. 4. نزیكەی‌ 30 ملیۆن كەسی‌ كوچ كردوو، لە فەیسبوك ئەكاونت و پەیجیان هەیە. 5.مارك زۆكربێرگ، تەنیا كەسە كە ناتوانرێت لە فەیسبوك هاوڕێیەتییەكەی‌ رەت بكرێتەوە. 6. زۆكربێرگ، مووچەكەی‌ تەنها 1 دۆلارە. 7. لەسەدا 9ی‌ ئەكاونتەكانی‌ فەیسبوك، وەهمییە. 8. ژمارەی‌ بەكارهێنەرانی‌ فەیسبوك لە ئەمریكا لە ژمارەی‌ بەشداربوانی‌ دواهەمین هەڵبژاردن زیاتر بوو. 9. هەر دەقێك دەینووسیتەوە، ئەگەر پۆستیشی‌ نەكەیت دەچێتە سێرڤەری‌ سەركی‌ فەیسبوكەوە. 10. رۆژانە نزیكەی‌ 300 ملیۆن وێنە لە فەیسبوك بڵاودەكرێتەوە. 11. ماوەی‌ نێوان كاتژمێر 1:00 تا 3:00ی‌ پاش نیوەڕۆ، زۆرترین كەس لەسەر فەیسبوكە. 12. وێنەی‌ ئەكتەری‌ ئەمریكی بەناوبانگ ئال پاچینۆ، یەكەم وێنەیە كە لە فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە. 13. ئەو كەسانەی‌ مۆبایلی‌ ئەندرۆیدیان هەیە، رۆژانە نزیكەی‌ 14 جار سەردانی‌ فەیسبوك دەكەن. 14. مارك زۆكربێرگ، لە ساڵی‌ 2013 بڕی‌ یەك ملیار دۆلاری‌ بەخشییە رێكخراوە خێرخوازییەكان، بەوەش بوو بە گەورەترین خۆبەخش. 15. بەشداربووانی‌ فەیسبوك لە یەك خولەكدا نزیكەی‌ 1.8 ملیۆن لایك دەكەن. 16. یەكێك لە پرۆژەكانی‌ فەیسبوك ئەوەیە، ئازادت دەكات لەوەی‌ كەسێك هەڵبژێریت لە دوای‌ مردنی‌ خۆت، ئەكاونتەكەت بەڕێوە ببات. –

 

سه‌رچاوه‌:باخچه‌

 


 _________________________________

You may also like...