سوودهكانی قەیسی
لەدوایین لێكۆڵینەوەی زانستی دەركەوتووە میوەی قەیسی باشترین چارەسەرە بۆ پاراستنی كچان لە نەخۆشیەكانی پێست و دەركەوتنی زیپكە، ئەمە لەكاتێكدا ئاشكرا كرا كە پسپۆرانی جوانكاری ئەوەیان دەرخست بەهۆی بوونی ڤیتامینی (A) لەو میوەیە كاریگەری هەیە بۆ كەم بوونەوەی چرچی دەموچاو لای خانمان و لەهەمان كاتدا بەگرنگترین خۆراك دادەندرێت بۆ تەندروستی دەم و چاو كە كاریگەرە لەسەر ناسكردنی و گەشەكردنیان.
قەیسی لەهەمان كاتدا چارەسەرێكە بۆ نەخۆشی كەمی خوێن و بەهێزكردنی بینین و هاندانی لەش بۆ بەرگریكردن لە نەخۆشییەكان لەگەڵ بەهێزكردنی كاری پەنكریاس.
لەلێكۆڵینەوەكاندا دەریشكەوتووە كە قەیسی رێژەی كۆلیسترۆڵ كەم دەكاتەوە لەلەشداو دەتپارێزێت لە نەخۆشیەكانی دڵ و خوێن بەر بەهۆی بوونی ماددەی كاروتینیۆید لەو خۆراكە كە لەناو لەشدا دەبێت بە ڤیتامین و چاو سودی لێ دەبینێت بۆ رزگاربوون لە پێكهاتە كایمیاویە زیان بەخشەكانی چاو.
……………
سهرچاوه:كوردیو
kurdiu.org
_________________________________