هۆكاری نه‌خۆشیه‌كانی ڕۆماتیزم
هۆكاری نه‌خۆشیه‌كانی ڕۆماتیزم
.
پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی جومگه‌و ڕۆماتیزم له‌شاری سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌رچی هۆكاره‌كان جۆراوجۆرن له‌تووشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی ڕۆماتیزم، به‌ڵام سه‌ره‌كیترین هۆكار له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زۆری نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌رئاستی جیهاندا به‌گشتی هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كانه‌وه، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش زیاتر له‌نێو ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا بڵاوه.
دكتۆره (به‌هره عه‌لی محه‌مه‌د) پزیشكی پسپۆڕی جومگه‌و ڕۆماتیزم ڕوونیکردەوە، نه‌خۆشییه‌كانی ڕۆماتیزم كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌وه، كه سه‌رجه‌میان كارده‌كاته سه‌ر جومگه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئه‌و ڕۆماتیزمانهی كه له‌ئێستادا زۆرباوه له‌جیهاندا، ڕۆماتیزمی هه‌وكردنی جومگه‌كانه، كه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌و تووشی زۆربه‌ی جومگه‌كانی جهستهدهبێت، به‌تایبه‌تی جومگه بچووكه‌كانی دهستو كه‌سانی تووشبوو ئازارێكی به‌رده‌میان له‌گه‌ڵدایه، كه زیاتر ڕه‌گه‌زی مێینه تووشی ده‌بێت پێش ته‌مه‌نی (50) ساڵی.
.
دكتۆره به‌هره ڕوونیشیكرده‌وه، چه‌ند هۆكارێك ده‌بنه هۆی تووشبوونی مرۆڤ به‌و نه‌خۆشییه، سه‌ره‌كیترینیشیان هۆكاری بۆماوه‌ییه، به‌ڵام زۆرێك له‌هۆكاره‌كان تا ئێستا نهزانراونو یه‌كێكی دیكه‌ش له‌هۆكاره‌كان ڕه‌گه‌زییه، كه زۆرجار مێینه تووشی ده‌بێت، جگه‌ره‌كێشانیش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی بۆ تووشبوون نه‌و نه‌خۆشییه هه‌یه.
.
سه‌باره‌ت به‌و نیشانانه‌ی كه له‌كه‌سی تووشبوودا به‌دیده‌كرێت، دكتۆره به‌هره ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئازاری جومگه‌كانی جه‌سته‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌تایبه‌تی لهپهلهكاندا له‌گه‌ڵ ئاوسانی جومگه‌كان به‌تایبه‌تی دوای پشوودان نه‌خۆش هه‌ست به‌و حاڵه‌ته ده‌كات، یه‌كێكی تر له‌نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه تاو بێهێزییه، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی لهشو سووربوونه‌وه‌و ڕه‌قبوونی جومگه‌كان‌و نه‌توانینی جووڵه‌ی ئاسایی جومگه‌كان.
.
له‌باره‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ره پزیشكیانهشهوه كه پزیشك بۆ كه‌سانی توشبووی ده‌نوسێت، دكتۆره، به‌هره وتی:”چارسه‌ری نه‌خۆشییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند جۆرێكه، یه‌كه‌میان نه‌هێشتنی ئازار‌و هه‌وكردنی جومگه‌كانه، دواتر پاراستنی كاروجووڵهی جومگه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا لهكارنهكهوێت، یه‌كێك له‌ڕێگاكانی چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه پشوودانه”.
.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ده‌ر له‌ده‌رمانی جۆراجۆر بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه كه پزیشك ده‌ینووسێت، وهرزشو چاره‌سه‌ری پزیشكی یه‌كێكه له‌ڕێگه چاره‌سه‌ره پزیشكییه سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ كه‌سانی توشبوو.
.
وتیشی:”له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه، بۆیه ناتوانریت ڕێگه‌چاره‌ی خۆپاراستنی نه‌خۆشیه‌كه ڕاسته‌وخو ده‌ستنیشانبكرێت، به‌ڵام دووركه‌وتنه‌وه له‌هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه یه‌كێكی دیكه‌یه لهریگاكانی خۆپاراستن، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی بۆماوه‌ییه‌وه نه‌خۆشییه‌كه‌یان بۆ ناگوازرێته‌وه”.
.
دكتۆره به‌هره جه‌ختیشیكرده‌وه، خۆپاراستن له‌سه‌رماو تهڕیو سه‌ردانكردنی پزیشكی پسپۆڕی پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویستی نه‌خۆشییه‌كه هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووه بۆ زاڵبوون بهسهرنهخۆشییهكهدا، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون لهوهرزشكردنو خۆڕاهێنان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سروشتی
.
_________________________________