قوربانی دان له پێناوی ژیانێكی خۆشی هاوسه‌رگیری
قوربانی دان و ته‌نازولكردن له ژیانی هاوسه‌رگیری دا نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی زیاتره له نێوان ژن و مێرده‌كاندا . خۆبه‌گه‌وره زانین و غرووریهتیش نیشانه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتن و فاشل بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌یه .
بۆ هاوسه‌ره‌كان ئه‌م ئامۆژگاریانه جێ به جێ بكه‌ن :
. ڕه‌وشت و ئاكاره ئهنانیهكان : وشه‌ی من له فه‌رهه‌نگی ژیانی هاوسه‌رگیریت ده‌ربێنه ، له جیاتی ئه‌مه وشه‌ی ئێمه به‌كار بینه . هه‌وڵ بده‌ن كه چاره‌سه‌ری كێشه‌و ناخۆشیهكانتان به بیرۆكه‌یه‌كی دوانه و هاوكاری دا حه‌ل بكه‌ن ، ته‌نها هه‌ر خۆت نه‌وێ له‌م ژیانه .
. قوربانی دانی ماددی : پێوسته له‌سه‌ر ژن و مێرد پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆیان له پێش پاره ه سامانی خۆیان دابنێن ، ئه‌وه‌نده بیر له ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و لایه‌نی سه‌روه‌ت و سامان نه‌كه‌نه‌وه .
. كاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌سه‌ر به‌رن : ئامۆژگاری هاوسه‌ره‌كان ده‌كریت كه به پێچه‌وانه‌ی ژیانی پێش هاوسه‌رگیری بجوڵینه‌وه كه زۆربه‌ی كاته‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوڕێكیانیان به‌سه‌ر ده‌برد ، به‌ڵام ئێستا پێویسته زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتری بن وزیاتر خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ یه‌كتری دووپات بكه‌نه‌وه .
. كاته‌كانیان له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ و منداڵدا به‌سه‌ر به‌رن .
. گوێ بۆ یه‌كتری بگرن و عینادی وه‌لاوه بنێن : هه‌وڵ بده‌ن بیرۆكه‌ی یه‌كتری ڕه‌چاو بكه‌ن و گوێ بۆ داواكیاریهكانی یه‌كتری بگرن و كه‌سانی عیناد و دڵره‌ق نه‌بن .
………….
rojana.net
_________________________________