ئه‌و خواردنانه‌ی یارمه‌تی به‌هێز كردنی بیركردنه‌وه و چاره‌سه‌ری له بیرچوونه‌وه ده‌دات
ئه‌و په‌ستانانه‌ی ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی مرۆڤه‌كان ده‌بێته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ری درووست ده‌كات له‌وانه توڕه‌یی و ماندوبون و دڵه‌ڕاوكێ ، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه‌ی شته بچووك و دووركه‌وتنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی سه‌یر .
له‌به‌ر ئه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له خواره‌وه كۆمه‌ڵێك له‌و جۆری خواردنانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ دووربوون له له بیرچوون و به‌هێزكردنی یادگاریه‌كانت :
. گێزه‌ر : گێزه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتوون پێكه‌وه به‌هۆی بوونی ڤیتامین (جی) تیایاندا یارمه‌تی ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی بیركردنه‌وه ، وه پێویسته ڕۆژانه بخورێتن به تایبه‌تی بۆ منداڵان .
. پیاز : یه‌كێكه له گرنگترین جۆری ئه‌م خواردنانه‌ی كه چاره‌سه‌ری له بیرچوون و به‌هێزكردنی یادگاریه‌كان ده‌دات به تایبه‌تی پیازی سوور .
. سالمۆن : ماسی سالمۆن یه‌كێكه له‌و جۆری ماسیانه‌ی كه سوودێكی زۆر به ته‌ندرووستی مرۆڤ و دڵ و مێشك ده‌گه‌یه‌نێت . هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی پاراستنی مێشك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه تووشی ده‌بێت .
. گوێز : پێویسته به‌به‌رده‌وامی ئه‌م خواردنه بخورێت چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێزكردن و چالاك كردنی بیركردنه‌وه .
. چای سه‌وز : ده‌بێته هۆی پاراستنی مێشك له پیربوون و نه‌خۆشیه‌كانی تایبه‌ت به له بیرچوون و له بیركردن .
. لیمۆن : خواردنی به شێوه‌یه‌كی سرووشتی یاخوت ئاوه‌كه‌ی وه‌كو شه‌ربه‌ت یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی ووزه‌یه‌كی زۆر و چاره‌سه‌ری كیشه‌كانی مێشك و له بیرچوونه‌وه .
. ترێ : یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه به‌هۆی بوونی ڤیتامین (جی ) و مادده‌ی فلافۆنید تێیدا ده‌بێته هۆی به‌هێز كردنی بیركردنه‌وه .
…………….
سه‌رچاوه:rojana.net
_________________________________