سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان ده‌رباره‌ی هه‌ردوو نه‌وه‌ی نوێی ئایفۆن


بێگومان دوێنێ شەو ئەپڵ کۆنگرەی خۆی گرێدا و له‌ كۆنگره‌كەدا چه‌نده‌ها به‌رهه‌می نوێ و تایبه‌تمه‌ندی و شتی جیاواز ڕاگه‌یه‌نران. له‌گه‌ڵمان بن له‌ ماوه‌ی داهاتوودا و له‌ كه‌مترین كاتدا زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌دا ڕاگه‌یندران بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ چه‌ند بابه‌تێكدا. له‌م بابه‌ته‌دا، باس له‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو نه‌وه‌ی نوێی ئایفۆن ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زانیاری و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌ده‌ خرانه‌ڕوو.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ردوو نه‌وه‌كه‌ له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندیه‌وه‌ زۆر له‌یه‌كتر نزیكن و له‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كاندا به‌شدارن، به‌ڵام ته‌نها له‌ڕووی قه‌باره‌ و ڕوونی شاشه‌وه‌ جیاوازیان هه‌یه‌و له‌وانی تردا چه‌ند جیاوازیه‌كی زۆر كه‌م ده‌بینرێن.ئه‌مانه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و دوو نه‌وه‌یه‌ن:

  • تایبه‌تمه‌ندی 3D Touch

Screen-Shot-2015-09-09-at-9.32.38-PMله‌گه‌ڵ 3D Touch دا ده‌توانیت ئاسانتر بگه‌یت به‌ كاره‌كانت. ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به‌ درێژی ئه‌وكاته‌ی كه‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ داده‌نێیت، ڕێگات پێ ده‌دات به‌ ئه‌نجامدانی شته‌ پێویسته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر و ساده‌تر. 3D Touch نه‌وه‌ی داهاتووی Multi-Touch ـه‌.

ئه‌و كارانه‌ی كه‌ ده‌توانرێت به‌هۆی 3D Touch ـه‌وه‌ بكرێت:

١- سه‌یركردنی ئیمه‌یڵ پێش ئه‌وه‌ی بیكه‌یته‌وه‌ له‌ڕێگای كرداری پیك و پۆپه‌وه‌ “Peek – Pop”

0f1e55408075e7fe485fc906a2eb2827

٢- سه‌یركردنی ماڵپه‌ڕ به‌بێ ئه‌وه‌ی بیكه‌یته‌وه‌.

980a4470c62b22b3f29abcb9756d24ff

٣- سه‌یركردنی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ گرتوته‌ له‌و كاته‌ی كه‌ وێنه‌یه‌كی تر ده‌گریت

65d18cb17ba16bf616770e68b23cf753

٤- سه‌یركردنی ناونیشان و نه‌خشه‌ی ناونیشانه‌كه‌ ته‌نها به‌ كلیكێك له‌سه‌ر ناونیشانه‌كه

7dc34a3ae864cad0c5a53992141802d1

٥- كاری خێرا، قه‌دبڕێك بۆ ئه‌و كاره‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت

db6befb8f0a32f077335d6206626b62d

٦- ببینه‌ ده‌توانیت چ شتێك بكه‌یت له‌گه‌ڵ كاری خێرا

f5886f66ef2ab3687f573ce8be6baf14

3c3822994c58f5d56403c6ca2bcc9eb2

  • كامێرا

1c477f8df0dd71a1f80ae364f65818e1

  • كامێرایه‌ك به‌ڕوونی 12 مێگاپیكسڵ
  • ڤیدیۆی 4K
  • وێنه‌ی زیندوو

كامێرای دوو نه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ زۆر گرنگی پێدراوه‌ و باشتر كراوه‌، ڕوونی كامێراكه‌ به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ 12 مێگاپیكسڵ. توانای تۆماركردنی ڤیدیۆی 4K هه‌یه‌، له‌ دوو نه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ش باشتر كراوه‌ و ڕوونیه‌كه‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ 5 مێگا پیكسڵ، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌سته‌وه‌ری دۆزینه‌وه‌ی ڕوخسار و تایبه‌تمه‌ندی كامێرای FaceTime HD. وه‌ هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌ی زیندووش له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ ته‌نها به‌په‌نجه‌ پێوه‌نانی بۆ یه‌كجار ئه‌وا وێنه‌كه‌ ده‌ست به‌ جووڵه‌ ده‌كات.

له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش، تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆییە بە ڕوونی 4K کە  ٤ چار لە ئێچ دی بەرزترە و بەئاسانی دەتوانی بیهێنیتە پێشەوە لەکاتی سه‌یركردنی ڤیدیۆی 4K و چێژ لەو ٨ ملێۆن پێکسڵە وەرگریت.

6e37cd1727d873efa70b947fa7095c27

جگه‌ له‌مانه‌ش كامێراكه‌ دوو تایبه‌تمه‌ندی تری هه‌یه‌ له‌كاتی تۆماركردن ئه‌وانیش “Time-lapse خێراكردنی ڤیدیۆ” وه‌ “Slo-mo video .”هێواش كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ

0ce325ca5b8fab3065ba1769fb4942a7

  • ته‌كنه‌لۆژیا

ئه‌پڵ له‌ دوو نه‌وه‌ نوێیه‌كه‌یدا چیپێكی نوێی به‌كارهێنا به‌ناوی A9، كه‌ به‌گوێره‌ی خۆیان پێشكه‌وتوترین چیپه‌ له‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كاندا. A9 به‌ جۆری 64-بیت كار ده‌كات، كە له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆجیا و به‌شه‌كانیدا دوو نه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ له‌چه‌نده‌ها به‌شی پته‌و و چیپی نوێ پێكهاتوون له‌وانه‌:

شاشه‌یه‌كی ڕیتینای جۆری HD له‌گه‌ڵ له‌خۆگرتنی تایبه‌تمه‌ندی 3D Touch

8f2afdbb22f103c1b1f64d4b21fb423b

چیپی A9 له‌گه‌ڵ جۆری 64-بیت، %70 خێراتر له‌ڕووی جێبه‌جێكردنه‌وه‌، %90 خێراتر له‌ڕووی كاری گرافیكیه‌وه‌

f531fcc82fb2dc7fbe2c74a01402b221

.پڕۆسێسه‌ری M9 بۆ كاری جوڵه‌

26fc2f07d7f5dd0e0c605c739dd561eb

چه‌نده‌ها هه‌سته‌وه‌ری كامێرای جیاواز

32f08ba153182c89326ba74e1744e200

تایبه‌تمه‌ندی Touch ID و نه‌وه‌ی دووه‌می

3c1a5d49ddfe1eb5957ceb90351fbd26

وای فای و LTE خێراتر

  • دیزاین و ڕووكار

نه‌وه‌ نوێیه‌كان ڕووپۆشكراون به‌ ئه‌له‌منیۆمی زنجیره‌ی 7000، به‌هێزترین به‌رگ، شوشه‌یه‌كی خۆڕاگر، وه‌ هه‌روه‌ها ڕه‌نگێكی گوڵی زێری نوێ كه‌ هاوشان ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆڵه‌مێشی، زیوی، و هه‌روه‌ها زێڕی. له‌ڕووی شاشه‌وه‌، iPhone 6s Plus قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.5 ئینچه‌ لە جۆری ڕیتینای ئێچ دی به‌ڕوونی 1920×1080 پێکسڵ و تایبه‌تمه‌ندی 3D Touch، هه‌روه‌ها iPhone 6s قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 4.7 ئینچه‌ لە جۆری ڕیتینای ئێچ دی به‌ڕوونی 1334×750 پێکسڵ و تایبه‌تمه‌ندی 3D Touch.

  • نه‌وه‌ی دووه‌می Touch ID

هه‌سته‌وه‌ره‌كانی نه‌وه‌ی دووه‌می Touch ID زۆر خێراتر و باشترن له‌ نه‌وه‌ی پێشوو.

ئه‌مانه‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی و نوێكاریه‌كانی ئه‌و دوو نه‌وه‌ نوێیه‌ بوون. دوو نه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ جیاوازیان ته‌نها له‌ قه‌باره‌ و شاشه‌دا هه‌یه‌، ئه‌گینا له‌ڕووی به‌رنامه‌ و تایبه‌تمه‌ندی له‌ زۆربه‌ی شته‌كاندا هاوبه‌شن.ئه‌مانه‌ جیاوازیه‌كانی ئه‌و دوو نه‌وه‌یه‌ن :

iPhone 6S :

قه‌باره‌ی شاشه‌ : 4.7 ئینچ

ڕوونی شاشه‌ : 1334×750 پیكسڵ

به‌رزی : 5.44 ئینچ

پانی : 2.64 ئینچ

قوڵایی : 0.28 ئینچ

كێش : 143 گرام

iPhone 6S Plus:

قه‌باره‌ی شاشه‌ : 5.5 ئینچ

ڕوونی شاشه‌ : 1920×1080 پیكسڵ

به‌رزی : 6.23 ئینچ

پانی : 3.07 ئینچ

قوڵایی : 0.29 ئینچ

كێش : 192 گرام

-نرخ و قه‌باره‌

نرخه‌كانی iPhone 6S:

قه‌باره‌ی 16 گێگابایت : 649$

قه‌باره‌ی 64 گێگابایت: 749$

قه‌باره‌ی 128 گێگابایت: 849$

نرخه‌كانی iPhone 6S Plus:

قه‌باره‌ی 16 گێگابایت : 749$

قه‌باره‌ی 64 گێگابایت: 849$

قه‌باره‌ی 128 گێگابایت: 949$

ئه‌مانه‌ هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ بوون كه‌ ئه‌پڵ له‌ كۆنگره‌كه‌یدا خستیه‌ ڕوو سه‌باره‌ت به‌ دوو نه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن.

له‌گه‌ڵمان بن له‌ بابه‌تی داهاتوودا باس له‌ نه‌وه‌ی نوێی ئایپاد ده‌كه‌ین.

تێبینی : هه‌موو زانیاریه‌كان له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی ئه‌پڵ وه‌رگیراون.

………………

سه‌رچاوه‌  : ‎ تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی‎  KiTn.Net


 _________________________________

You may also like...