ده‌زانی حه‌لوا دروست بكه‌یت؟

d092cce8e5a2479375447cab14c7d489_L

حه‌ڵوا خواردنێكی كورده‌واری به‌تامو چێژه‌، بێ گومان له‌كه‌لتور‌و شێوه‌ خۆراكی وڵاتانی دیكه‌دا به‌جۆری تر ئاماده‌ ده‌كرێت به‌ناوێكی جیا، به‌ڵام حه‌ڵوای كوردی تایبه‌تمه‌نی خۆی هه‌یه‌.

بۆ ئاماده‌ كردنی حه‌ڵوایه‌كی‌ به‌تام، ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ت پێویست ده‌بێت: ( زه‌یت، شه‌كری هاڕاو، ئارد، دۆشاوی خورما، فستق، گوێزو گوێزی هیندی).

دیاره‌ به‌گوێره‌ی ئاره‌زووی كه‌سه‌كان گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت، سه‌ره‌تا زه‌یته‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئاگرێك، ئارده‌كه‌ی تێده‌كه‌ین، به‌جۆرێك تاڕه‌نگی ئارده‌كه‌ ده‌گۆرێت‌و قاوه‌یی ده‌بێت، پاشان شه‌كره‌كه‌و دۆشاوی خورما، یان ترێی تێده‌كرێت‌و باش تێكه‌ڵ ده‌كرێت، دواتر ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاگر ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌به‌رده‌وامی تێكده‌درێت پاشان گوێزو فستقه‌كه‌ی تێده‌كرێت‌و پاش داگرتنی له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ پێشكشده‌كرێت، ده‌شتوانرێت به‌جۆره‌ها چه‌ره‌سات بڕازێنرێته‌وه‌.

………………………

سەرچاوە:radionawxo.org


 _________________________________

You may also like...