زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌م سوودانه‌ی هه‌ناریان نه‌زانیوه
گۆڤاری ئیلی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه هه‌نار سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندرووستی جه‌سته‌و بیركردنه‌وه به جۆرێك كه به‌ره‌نگاری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه ده‌بێته‌وه ، له لایه‌ك و له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌توانێ بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه زۆر به‌هێز و چالاك بكات .
له خواره‌وه كۆمه‌ڵێ سوودی هه‌نار بزانه :
. سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڤیتامینه‌كانه : خواردنی 175 گڕام له هه‌نار ڕۆژانه ده‌توانێ %30 پێویستیه‌كانی جه‌سته بۆ ڤیتامین سی و وه %36 له ڤیتامین كه‌ی دابین بكات .
. دژی هه‌وكردنه : به‌تایبه‌تی هه‌وكردنی ئامێری هه‌رس كردن . وه لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه‌ی 250 میللیلیتر له شه‌ربه‌تی هه‌نار ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ده‌توانێ به رێژه‌یه‌كی زۆر دوور بكه‌ویته‌وه له هه‌وكردنی جه‌سته‌و ئه‌ندامه‌كانی تر.
. دژی شێرپه‌نجه‌یه : خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی هه‌نار دژی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ش جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و سینگ .
. چاره‌سه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن : زۆربه‌ی كات به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن كێشه بۆ ته‌ندرووستی له‌ش درووست ده‌كات له‌وانه كێشه‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك . به‌لام خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی هه‌نار به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌ر بێ بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه .
. به‌هێزكردنی بیركردنه‌وه : خواردنه‌وه‌ی گوشراوی هه‌نار ده‌توانێ ببێته ڕێگایه‌كی باش بۆ به‌هێزكردنی ئاستی زمانه‌وانی و بینینی به‌هێز و چالاك كردنی بیركردنه‌وه .
. دژی نه‌خۆشیه‌كانی دڵه : به خواردنی هه‌نار یان شه‌ربه‌ته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕێك ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ كه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ تووش بوونی كه‌سه‌كان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ .
………………….
سەرچاوە: rojana.net
_________________________________