ئەو خۆراكانە كە زیان بە ددانەكان دەگەیەنن
پاك و خاوێن ڕاگرتنی ددانەكان و شوشتنیان بەشێوەیەكی رۆژانە بە فڵچەی تایبەتی، هۆكارە بۆ پاراستنیان لەهەموو جۆرە میكرۆبێكی خراپ و هەركێشەیەكی تر كە زیان بەددانەكانت بگەیەنێت.
بەشێوەیەك خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەكانی وەك (سی ، دی ) كالیسیۆم و چەندین ڤیتامینی تریش وادەكات دداانەكانت تەندروست بێت.
بەڵام ئەم خۆراكانەی خوارەوە بەشێوەیكی ڕاستەوخۆ زیان بە ددانەكان دەگەیەنن.
1-ئەو خواردنەوانەی كە شەكریان تێدایە: لەگەڵ ئەوەی حەز بۆ خواردنەوەیان لای مرۆڤەكان زیاترە ، بەڵام خواردنەوەی زۆرو بەردەوامی ئەو خواردنەوانە رێژەی ترشەڵۆكی ناو دەم زیاد دەكات.
2-خواردنی شیرینی: ئەم خواردنانە بەرێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە، بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی شیرینیەكەیان لەسەر زمان دەمێنێتەوە بۆیە زیان دەگەینێت بەددانەكان و ترشەڵۆكی ناو دەم زیاد دەكات.
3-ئەو خۆراكانەی رێژەیەكی زۆر كاربۆهیدراتیان تێدایە: زۆرێك لە خواردنەكانی وەك (برنج ، مەعكەرۆنی ، بەتاتە) بەڕێژەیەكی زۆر شەكری نەتواوەیان لەناودایەو ڕیّژەی بەكتریا زیاد دەكەن و زیان بەددانەكان دەگەیەنن.
4-خواردنەوەی چا و قاوە: رێژەی ترشەلۆكی ناو دەم زیاد دەكات و زیان بەمینای ددان دەگەیەنێت، خواردنەوەیان بەبەردەوامی رەنگی ددان تێك دەدات و رێگر دەبێت لەمانەوە رەنگە سپیە جوانەكەی.
………………..
سهرچاوه:xelk.org
_________________________________