باسێكی كورت و پوخت سهبارهت به ژیانی دونیا
باکەمێک بچینە خزمەت ژیانی دونیا ئەو ژیانەی هەموو خەلکی بەخۆیەوە غافل کردوە ! بە خانوی بەرز بەسەیارەی ئاخیر مۆدیل بەژنی جوان ! بەزۆر شتی تر کەوای لێ کردون بۆدونیابژین و ئاخیرەت و گەرانەوە بۆلای خوای گەورەیان لەبیر کردوە !
( يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِّنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الْآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ(7)الروم .
واتە: ئەو جۆرە کەسانە تەنها شارەزان بەژیانی دنیا ، لە بەرامبەر قیامەتیشەوە بێ ئاگان . بەداخەوە بۆکەسانێک کەلەڕاستی ئەم دونیایە تێ ناگەن وادەزانن هەرلەم دونیایە ئەمێنەوە بۆیە هەموو هەوڵێکیان تەنها بۆژیانی دونیایە واتە کەسانێکن بۆخوا ناژین تەنها دونیا ویستن !
بەڵام موسلمانی ڕاست گۆ و شوێن کەوتەی پێغەمبەری نازدار (ﷺ) دەزانێ ژیانی دونیا چۆنە بۆیە تەنها بۆقیامەت هەوڵدەدات کەژیان بەسەر بردن لەدواڕۆژ بۆیەکجاریە
( إِنَّمَا هَٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ(39)غافر.
واته: بهڕاستی ژیانی ئهم دونیایه ڕابواردنێکی کهمه وه بهڕاستی ههر پاشهڕۆژ جێ ی حهسانهوهی ههمیشهیی یه. بۆیە ئەی براو خوشکانم وەرن بالەوساتەوە بۆخوا بژین بەراستی سەرفرازی هەردوو دونیا ئەبین .
ژیانی دونیا هەموو وەکو یەک ڕۆژە هەموو شتەکانی دووبارە دەبنەوە بەیانی دێ و دوای نیوەڕۆ دێ و ئێوارە دێ شەو دەخەوی بۆ بەیانی شتەکان دوبارە دەبنەوە سبحان الله !!
ئائەمەیە ژیانی دونیا والله هەرکەس ڕوو لەدونیا بکات هیچ کات خێرو خۆشی لەخۆی نابینێ ! (عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله (ﷺ) يقول: (ألا إن الدنيا ملعونة، ملعون ما فيها، إلا ذكر الله وما والاه،)
واته: له ئهبو هرهیره (رهزای خوای لێ بێت) دهلێ : گوێم له پێغهمبهری خوا بوو(ﷺ)دهیفهرموو(بهڕاستی دونیا دووره لهڕهحمهتی خوا وه ئهوهی تێدایه لهشتی دونیایی دووره لهڕهحمهتی خوا ، تهنها یاد و زیكری خوا. ئەوجا ئەی بەندەکانی خوا بالەئێستاوە مەردی خوابین ئەوتەمەنەی بەڕێمان کردوە کە لەبێ فەرمانی خوا بەسەر مان بردووە با لەئێستاوە کە چەن سالێک تەمەن مان ماوە تامەرگ نەبۆتە میوان قەرەبووی بکەینەوە بەخوا پەرستی چونکە ژیان بەسەربردن یەکجارە جارێکی تر ناتوانی بگەڕێیەوە بۆ دونیا بۆیەئەم جارەش بکەین بە قوربانی رێگای خوا ، بۆخوا ژیان بکەینە ئامانج تا خوای پەروەردگار پێمان ببەخشێ خەلاتە نەبڕاوەکەی کەبەهەشتە …..
……………………..
نوسینی : عبدالله خاکی
_________________________________