چۆنیه‌تى پاراستنى لاپه‌ره ( په‌یج ) له هاكکردن و دزین:::بۆ ئه‌دمین و خاوه‌ن په‌یجه‌کان
چۆنیه‌تى پاراستنى لاپه‌ره ( په‌یج ) له هاكکردن و دزین
بۆ ئه‌دمین و خاوه‌ن په‌یجه‌کان
.
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان
.
ئه‌م کاته‌و گشت لایه‌کتان باش به‌رێزان
وه‌ك ده‌زانن له جیهانى ئینته‌رنیتدا گه‌وره‌ترین کێشه کێشه‌ى هاكکردنه
وه ئه‌وانه‌ى به‌کار هێنه‌رى ئینته‌رنێتن به به‌رده‌وامى هه‌ره‌شه‌ى هاك کردنیان له‌سه‌ره
.
هه‌وڵ دههم لێره هه‌موو رێگا چاره‌کان به کورتى باس بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له هاك به‌دووربن
و خۆتان و کۆمپیوته‌ر و ئیمهیل و لاپهرهکانتان پارێزراو بێت
.
سه‌ره‌تا باسى چۆنیه‌تى هاك کرنه‌که ده‌که‌م بۆتان
.
چۆن که‌سێك هاك ده‌کرێت ؟
.
هاك کردن زۆر رێگاى هه‌یه و زۆر شیواز و پرۆگرامى هه‌یه
ئه‌و که‌سانه‌ى که‌وا پێیان ده‌وترێ هاککه‌ر که‌وانه %٩٥ ته‌نها ده‌توانن پاسسوۆردى ئیمه‌یله‌کان بدزن
به‌چه‌ند رێگایه‌کى ئاسان وه له % ٥ ى ئه‌وانى ترن که‌وا هاکى کۆمپیوته‌ر و فایله تایبه‌تیاکان و ماڵپه‌ر و شت ده‌که‌ن
ئه‌وانیش هه‌یانه به‌رێگاى ئاسان و به‌رێگاى گران ، ئێمه باس له رێگاکان ناکه‌یت
به‌ڵام شێوازه‌کان باس ده‌که‌ین تا تۆ ئاگاداریبیت لێیان
.
♦ لهرێگاى په‌ره‌ى ته‌زویر که‌وا هه‌ر زۆر زۆر ئه‌م رێگایه
لاپه‌ره‌یه‌کى ته‌زویر دروست ده‌که‌ن وه‌ك لاپه‌ره‌ى ( فه‌یسبووك ، یاهۆ ..هتد )
ده‌ینێرن بۆ که‌سى به‌رامبه‌ر و که‌سى به‌رامبه‌ر که ناو و پاسوۆردى داخڵ ده‌کات ئه‌وا بۆ کابراى هاککه‌ر ده‌چێت
.
♦
لهرێگاى ناردنى فایلى ترۆجانى جا لهرێگاى چاتهکانهوه بێت
یانیش به ئیمهیل یانیش به فلاش میمۆرى و …هتد
ئه‌م فایله ترۆجانانه وه‌ك لاپه‌ره‌ى ته‌زویره‌که وان به‌ڵام جیاوازیان ئه‌وه‌یه
پێویس به‌وه ناکات ئیمهیل و پاسسوۆرد بنوسى خۆى ئیمهیل و
پاسسوۆرده ههڵگیراوهکانى ناو کۆمپیوته‌ر کۆپى ده‌کاو ده‌ینێرێت
بۆ ئیمه‌یلى هاكکهرهکه
.
♦
لهرێگاى فلاش میمۆرى و میمۆرى
ئه‌م رێگایه ئاوایه که‌سى هاککه‌ر به‌رنامه‌یه‌کى کۆپى که‌رى ئیمهیل و پاسووۆرد که هه‌ر ترۆجانه ئه‌ویش ده‌خاته فلاشهیهکهوه که فلاشهکهى
ده‌خاته سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ئه‌وا هه‌موو زانیاریه‌کان بۆناو فلاش میمحۆریهکه به شاراوه‌یى کۆپى ده‌کات .
.
هاك کردنى ئهکاوون له ده‌ست دانى هه‌موو زانیارى و تایبهتمهندیهکانتان
هاك کردنى لاپهرهش به هاك کردنى ئهکاون ده‌ست پێده‌کات ..
.
رێگاى تریش زۆره به‌ڵام ئه‌وانه سه‌ره‌کیترین رێگان و زۆریش باون
که‌وا ئێستا کارى پێده‌که‌ن .
.
————————–————————-
.
چۆن خۆت له هاك ده‌پارێزى ؟
.
بۆ خۆپاراستن له هاك به‌هه‌مان شێوه زۆر رێگا هه‌یه
من لیره‌دا سه‌ر که‌وتوترین رێگاکان باسده‌که‌م له‌وانه :
.
♦ به‌کار هێنانى دژه ڤایرۆسێکى ئه‌سڵى چونکه دژه ڤایرۆس
رێگرى ته‌واوى ڤایرۆس و ترۆجانه‌کان ده‌کات له دزه کردنیان بۆ کۆمپیوته‌ر
.
♦ پشکنینى فایل له‌کاتى داگرتنیان و له‌کاتى وه‌رگرتنیان له ئیمهیل
پێش ئه‌وه‌ى بیان که‌ینه‌وه
.
♦ ده‌بێت خاوه‌ن لاپه‌ره که‌سێکى شاره‌زا بێت و هۆشیار بێت به رێگاکانى هاك
و هه‌روه‌ها ده‌بێت سسیکیوریتى کۆدى له‌سه‌ر ئیمه‌یله‌که‌ى دانابێت
و هه‌روه‌ها ته‌نها خۆى ئۆونهرى لاپهرهکهى بێت و ئهکاونتهکهشى به موبایله‌وه
به‌سترابێته‌وه .
.
♦ هه‌روه‌ها ده‌بێت ئۆونهرى په‌یج له ئه‌کاونته‌که‌ى خۆى زیاتر له ئیمه‌یلێك بلکێنێت به
ئه‌کاونته‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لى له‌ده‌ست چوونى نه‌ك هه‌ر نه‌بێت ئاسته‌م بێت
.
♦ ده‌بێت ئه‌و ئهدمینانهى لاپه‌ره‌که بهرێو ده‌به‌ن که‌سانى شاره‌زابن و جێگاى
باوهربن و شاره‌زایان هه‌بێت له بابه‌ته‌کانى هاك
.
♦ پشکنینى فلاش میمۆرى و میمۆرى پێش ئه‌وه‌ى بیان که‌یته‌وه
.
♦ نه کردنه‌وه‌ى ماڵپه‌ره سێکسیه‌کان و خۆ به دور گرتن له کراکى
به ترۆجان پێچراوو
.
♦ به‌کار نه‌هێنانى به‌رنامه‌کانى هاك و به‌رنامه‌کانى دزى کردن به‌هه‌موو
جۆره‌کانیه‌وه
.
♦ خۆ به‌درو گرتن له‌و ماڵپه‌رانه‌ى که‌وا به فرى دانراون
.
♦ نه کردنه‌وه‌ى ئه‌و رێکلامانهى که‌وا له ماڵپه‌ره‌کان دانراون
:::::::::::….
زۆرسوپاس بۆ:All About PC and NeT
.
.
هیوادارم سودتان لێ وه‌رگرتبێ :: تۆش به‌ژداربه به نوسینى کۆمێنتى خۆت…
..
_________________________________