ژنێكی موسڵمان له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست GPS ی داهێناوه‌

27122015122522maryam-3-bigبه‌درێژای مێژوو گه‌شه‌سه‌نده‌ زانستیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر گه‌شه‌یان كردووه‌، یه‌كێك له‌ گرنگترین زانسته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش كه‌ مرۆڤایه‌تی سودی لێده‌بینێت ته‌كنه‌لۆژیای GPS ه‌ كه‌ له‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانماندا هه‌یه‌ و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ شوێنه‌كانمان دیاری ده‌كرێت.

به‌ڵام سه‌ره‌تای داهێنانی ئه‌م ئامێره‌ له‌ مێژوودا له‌ لایه‌ن ژنه‌ زانایه‌كی فه‌له‌كناسی موسوڵمانه‌وه‌ بووه‌ به‌ ناوی (مەریەم ئوسترلابی) له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا كه‌ به‌ (سه‌رده‌می ئاڵتونی ئیسلامی) ناسراوه‌ به‌و پێیه‌ی زانا موسوڵمانه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا داهێنانی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه‌، كه‌ وه‌ك له‌ ڕاپۆرتێكی رێكخراوی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و شارستانیه‌تی به‌ریتانیدا هاتوه‌، ئه‌م خانمه‌ ئامێری ئوسترلابی داهێناوه‌ كه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێن و دوری مانگ و خۆر و ئه‌ستێره‌كان له‌ زه‌ویه‌وه‌ به‌كار هاتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی قبله‌ش سودی لێوه‌رگیراوه‌.

دواتریش ئامێره‌كه‌ تا سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له‌ ئه‌وروپاش به‌كار هاتووه‌ له‌ لایه‌ن فه‌له‌كناسه‌كانه‌وه‌، پاشان به‌ره‌به‌ره‌ گه‌شه‌ی پێدراوه‌ تا گه‌یشتۆته‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان و سیستمی Global Positioning System كه‌ ئێستا بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌كان كاری پێده‌كرێت.

مه‌ریەم ئوسترلابی لە شاری حەڵەب لە دایک بووە لەسەدەی ١٠ز و لە دەورانی عەباسیەکاندا ژیاوە. سەرەتای فێربونی زانستی گەردونناسی و فیزیای دەگەڕێتەوە بۆ دەرس خوێندنی لەلای باوکی کە زانایەکی گەورەی بواری گەردونناسی بووه‌.


 _________________________________

You may also like...