چۆنیه‌تی یاریكردن به‌ ئه‌پی مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ هاوڕیكه‌ت

.
 
كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌م دوایانه‌ هه‌ستا به‌زیاد كردنی چه‌ند یاریه‌ك بۆ ئه‌پڵیكه‌یشنی مه‌سنجه‌ری تایبه‌ت به‌ خۆی بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌شێوازێكی ئاسان و سه‌رنج ڕاكێش 
له‌كۆتای ساڵی پاردا یاری شه‌طره‌نجی زیاد كرد بۆ ئه‌په‌كه‌ی "facebook massenger" كه‌ ده‌توانن ته‌نها به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر ناوی ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێ
یاری له‌گه‌ڵ بكه‌ی له‌ فه‌یسبوك مه‌سنجه‌رداو پاشان نوسینی فرمانی @fbchess play یاریه‌كه‌ ده‌ست پێ بكه‌یت ،چه‌ن ڕۆژیكێش له‌مه‌وپێش یاری باسكه‌ی بۆ زیادكرد ئه‌ویش ته‌نها به‌ناردنی هێمای تۆپی باسكه‌ بۆ هاورێكه‌ت یاریه‌كه‌ ده‌ست پێ ئه‌كه‌یت
. سه‌رچاوه‌: kurdtechpro.com

You may also like...