تیم كۆك، سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاند، له‌میانی سه‌ردانێكیدا، بۆ ئه‌مسته‌ردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا، له یه‌كێك له تابلۆكانی رامبراند، كه هونه‌رمه‌ندێكی هۆڵه‌ندییه مۆبایلی ئایفۆنی به‌رچاوكه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده نه‌خشاندنی تابلۆكه، بۆ سه‌ده‌ی 17 ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌پڵ به پێكه‌نینه‌وه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی “CNBC”ی ئابووری گوتی: “پێده‌چێت ئامێری مۆبایلی ئایفۆن، له سه‌ده‌ی 17 داهێنرابێت”.
له‌و كاته‌ی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه پرسیارێكی له باره‌ی داهێنانی ئایفۆن له سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات، تیم كۆكی سه‌رۆكی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: “تا دوێنێ زۆر به دڵنیاییه‌وه ده‌متوانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه و له راستی و درووستی زانیارییهكانیشم دوودڵ نه‌بووم، به‌ڵام ئێستا هه‌مووشت گۆڕاوه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “دوێنێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌یری تابلۆ چێژبه‌خشه‌كانی رامبرانت-مان ده‌كرد، له‌ناكاو ئامێرێكی ئایفۆنم له‌ناو یه‌كێك له تابلۆكان بینی كه له سه‌ده‌ی 17دا نه‌خشێندراوه، ئه‌وه‌ش هه‌ستی بزوواندم”.
ئه‌و گوتانه‌ی سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌پڵ، سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری به‌لای خۆیدا راكێشا و هه‌ر زوو وێنه‌ی تابلۆكه‌یان له‌ناو تۆڕه‌كه بڵاوكرده‌وه.
تابلۆكه‌ی رامبراند له سه‌ده‌ی 17هدا نه‌خشێندراوه و ناوی تابلۆكهش الرساله – په‌یام”ه.
سه‌رچاوه: لینتا رۆ – RT