وانه‌ی سێیه‌م – HTML چی یه ؟
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت
–
وانه‌ی سێیه‌م : HTML چی یه ؟
له‌م وانه‌یه‌دا به‌س له هاوڕێیه‌كی نزیكت ده‌گه‌ین كه ئه‌ویش HTML ه.
HTML چــی یه ؟
به كورتی بریتیه له دایكی په‌ڕه‌ی وێب وه ههیكهلیت بۆ داده‌رێژێت.
مێژووی HTML :
زۆر به كورتی باسی ده‌كه‌ین. له ساڵی 1991 كه‌سێك به‌ناوی Berners-Leeتوانی HTML دابهێنێت. ئامانجی ئه‌و ئه‌وه بوو كه زاناكان و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بتوانن سه‌یری ئه‌و Research و به‌حسانه‌ی كه كردوویانه بیبین بۆیه پرۆژه‌كه سه‌ری گرت كه وه بێرنهرزی تووشی شۆك كرد. به داهێنانی HTML بێرنرز توانی بنچینه‌ی تۆڕی وێبی دانا وه‌كو له‌مرۆدا ده‌یبینین.
ڤیرژنهكانی HTML:
له ساڵی 1991 : HTML داهێنرا .
له ساڵی 1995 : HTML 2.0 بڵاو كرایه‌وه.
له ساڵی 1997 : HTML 3.2 ده‌رچوو.
له ساڵی 1997 : HTML 4.0 ده‌رچوو كه W3C پشتگیری ده‌كرد.
له ساڵی 1999: HTML 4.01 بلاو بۆیه‌وه كه ئه‌مه تا ئێستاش به‌كار دێت . وه زۆر جار كه ده‌لێت HTML مه‌به‌ست له‌م ڤێرژنهیه.
له ساڵی 2012: HTML-5 ده‌رچوو كه به پاشگرهوهی HTML 4.01 داده‌نرێت وه ئه‌م كۆتا ڤێرژنه.
ئێمه له وانه‌كاندا باس له HTML 4.01 ده‌كه‌ین چونكه زۆر به‌ربڵاوه به‌كارهێنانی وه زۆریش ئاسانه و هیچ قورسییه‌كی تێدا نیه.
سوودی HTML چی یه ؟
ئه‌گه‌ر بته‌وێت پهڕهیكی وێب درووست بكه‌یت ئه‌وا تاكه ڕێگه ئه‌وه ده‌بێت HTML به‌كاربهێنیت . زانینی HTML واده‌كات به ئاسانی په‌ڕه‌ی وێب دابڕیژیت.
تێبینی: ته‌نها HTML به‌س نیه بۆ درووست كردنی په‌ڕه‌ی وێب چونكه ته‌نها هه‌یكه‌له‌كه‌ی درووست ده‌كه‌یت و بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی میكیاج و جوانكاری بكه‌یت ئه‌وا پێویست به CSS و JS ده‌بێت كه ان شا‌ء الله پاش HTML باسى ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر كات ڕێگه‌ی دا پێمان.
زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی HTML چی یه؟
وێبگه‌ڕه‌كان ناتوانن له زمانی من و تۆ بگه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی پێمه بتوانین تیان بگه‌یه‌نێن ئه‌وا پێویستمان به HTML ده‌بێت كه له ڕێیههوه ده‌توان زانیارییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ببینین. بۆیه هه‌رچی په‌ره‌یه‌كی ویب ده‌بینیت له‌ڕیی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌وا ته‌رجوومه‌ی یاخود وه‌رگیری وێبگهڕهكانه كه فرمانه‌كانی HTML پێی ده‌ڵێت چی پیشان بدات و چۆن هه‌یكه‌لی په‌ڕه‌ی وێب دابڕیژێت.
چۆنیه‌تی پیشاندانی فرمانه‌كانی HTML له هه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی وێبدا :
بۆ ئه‌وی بتوانین كۆده‌كان یاخود فرمانه‌كانی HTML هه‌ر په‌ڕه‌یك ببینین ئه‌وا كلیكی ڕاست بكه له‌سه‌ری پاشان
گرته له‌سه‌ر view page source بكه. ده‌بینیت كۆمه‌ڵێ زۆر كۆدت پیشان ئه‌دات كه وات لێ ده‌كات بڵێ HTML قورسه كه وا نیه به‌ڵكو زۆر ئاسانه.
ئیستا زانیمان HTML چیه به‌ڵام نه‌مانزانی كورتكراوه‌ی چی یه :
باشه، H-T-M-L كورتكراوه‌ی چی یه ؟
HTML كورتكراوه‌ی : “ HyperText Markup Language” ه كه به‌كارهێنانی به‌رفراوانه.
Hyper : واته ئه‌وه‌یه كه كاتێك تۆ بته‌وێت له خاڵێكه‌وه یاخود له شوێتێكهوه بچیت بۆ شوێنێك له په‌ڕه‌كانی وێبدا به كلیكی ماوسه‌كه‌ت . بۆ نموونه ئه‌گه‌ر من بمه‌وێت بچمه ناو فهیسبووكهوه ئه‌وا پێویست ناكات سه‌ردانی HTML.net یاخود هه‌ر پهڕهیكی وێب بكه‌یت . به كورتیه‌كه‌ی په ڕیزبه‌ندی یان بڵین به شێوه‌یكی له دوای یه‌ك پێویست ناكات په‌ڕه‌كانی وێب بكه‌یته‌وه .
Text : ئه‌مه وات تێكست (نووسین )
Hypertext : له هه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی وێب به Document ئێمه كۆده‌كان ده‌نووسین كه ئه‌ویش لهریی تێكست ئیدیتهركانهوه ده‌بێت . بۆیه ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه دۆكۆمێنته‌كان یاخود په‌ڕه‌كانی وێب به‌یه‌وه ده‌به‌ستێنه‌وه پێی ده‌وترێت Hypertext . ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی (لینك) له په‌ڕه‌كانی وێبدا
ناو ده‌برێن به Hypertext.
Markup : ئه‌وه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه كه به نووسینه‌كانی ده‌ده‌یت كه له‌رێی تاگهكهكانهوه ده‌كرێت كه بریتین له دانانی سه‌ردێڕ ، لار كردنه‌وه‌ی نوسین ، تۆخ كردنی ، وۆر زۆری تر. (دواتر باسی تاگ ئه‌كه‌ین )
Language : واته زمان .
Markup Language : واته ئه‌و تێكست دۆكۆمێنتانهی كه پێك هاتوون له تاگ به وێبگه‌ڕه‌كه ده‌ڵێت گه چۆن هه‌یكه‌لی په‌ره‌ی وێبهكهمان بۆ درووست بكات.
هیوادارم تێگه‌یشتبن وه ئه‌گه‌ریش تێنه‌گه‌یشتبن ئه‌وا له داهاتوودا زیاتر بۆتان ده‌ر ئه‌كه‌وێت. وه هه‌روه‌ها ئێمه باسی “ Extensible HyperText Mark-up Language” ده‌كه‌ین كه كورتكراوه‌كه‌ی بریتیه له XHTML كه به كورتی واتای ئه‌وه‌یه به شێوه‌یكی تازه‌گه‌ریانه و جوان و نویسنی HTML.
ئايا HTMLزمانێكی پڕۆگرامسازی یه ؟
به HTML ناوترێت زمانێكی پڕۆگرامسازی به شێوه‌یه‌كی گشتی چونكه لووپ و ڕسته‌ی مه‌رجی تیا نیه وه هه‌روه‌ها پێویستی به Compiler بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رجوومه‌ی بۆ بكات بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ی به‌كاریده‌هێنیت . وه HTML په‌یوه‌ست نییه به سیسته‌مێكی تایبه‌ته‌وه ته‌نها له رێی وێبگهڕهكانهوه كاری ته‌فسیر كردن و جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌وخۆ ده‌كات.
كۆده‌كانی HTML <<< وێبگه‌ڕه‌كان <<< پێشاندانی په‌ڕه‌ی وێب
ئێستا زانیمانHTML و XHTML چییه، له داهاتوودا زیاتر ده‌چینه قووڵای یه‌وه و یه‌كه‌م په‌ڕه‌ی وێب ده‌توانی به ئاسانی درووست بكه‌یت.
#Th3_XM0sl1m
_________________________________