٥ دانە لە باشترین رووکارەکانی GTK لە لینوکس!

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بیت 
زۆر جار پێتان خۆشە کە رووخساری روومێزی دابەشکراوەی لینوکسەکەتان بگۆڕن. هۆکاری ئەم کارە زۆرە  ….خوشبختانە لینوکس رووکاری زۆری هەیە کە لەگەڵ دابەشکراوەکان خۆی رێکخستووە.لەم بابەتە ٥ رووکاری جوان و سەرنج ڕاکێشیGTK دەناسینین.
چۆن رووکار دامەزرینین لە لینوکس :
سەرەتا بۆ گۆڕینی رووکار فێرکاریێکی خێرا بۆ دامەزراندنی رووکار لە لینوکس پێش ئەوە بچینە نێو باسەکەمان پێویستە.(گەر ئەم بەشە دەزانی یان لەسەر دابەشکراوەکەتە ، ئەنجامی مەدە).
سەرەتا دەبێت نەرمەکالای “gnome-tweak-tool”دامەزرێنیت لە رێگای ترمیناڵ بە فەرمانەکانی خوارەوە :
sudo apt-get install gnome-tweak-tool
یان گەر لەسەر ئوبونتو یونیتیت دەتوانی نەرمەکالای”unity-tweak-tool” بەم فەرمانە دامەزرێنیت :
sudo apt-get install unity-tweak-tool
گەر لەسەر ئیلێمێنتری دەتوانیت بە فەرمانەکانی خوارەوە نەرمەکالای”elementary-tweaks” دامەزرێنیت:
sudo add-apt-repository ppa:mpstark/elementary-tweaks-daily
sudo apt-get update
sudo apt-get install elementary-tweaks
ئێستا رووکارێک کە حەزت لێیەتی دایبگرەو لە پەستان(zip) دەریبێنەو لەم مەسیرە دایبنێ:
” /usr/share/themes ”
کاتێک کە رووکارەکەت لە مەسیری “/usr/share/themes” جێگیر کرد دەبێ بە یەکێک لە نەرمەکالاکانی
 gnome-tweak-tool ، unity-tweak-tool یان elementary-tweaks کە پێشتر داتمەرزاند رووکارەکەت بگۆریت.
1- رووکاری Arc GTK  :
Arcرووکارێکی تەختە(flat) بە ڕۆشنایی و درەخشەندەگی جوان و ناسک. لاتەنیشت و سەری  پەنجێرەکان وەکو ناتڵیوس(Nautilus) وایە.لە سەر یان هێدێر ئێمە سێ جۆر رەنگ واتە ڕۆشن،ڕەش و تاریک دەبینین.باڵپشتی لە GTK3و GTK2 دەکات.ئەم بابەتە لە پانسێئۆن (Pantheon)ی فێریا (سیستەمی کارپێکردنی ئیلێمینتری) وگنومی 3.18 تاقیکراوەتەوە.
2-رووکاری Paper (کاغز):
Paper لە سەر بنەمای  (GTK3 (Gnome-based درووستکراوە بۆ ئازموونێکی کارپێکردنیک لە مێشک.واتە زۆر سەر سام دەبی بە کارپێکردنی لەسەر گنومی 3 و روومێزیەکانی سەر بنەماکانی DE.بە دیزاینێکی فڵات بە ئیلهام گرتن لە گووگڵ هەروا وەبیرخستنەوەی ستایلی ئەندرۆیدی  L وە M ئەم روومێزییە قەشەنگی و جوانی تایبەتان پێدەبەخشێت.
3-رووکاری Vertex :
Vertex بۆ  ئەو بەکارهێنەرانەیە کە رووکاری فلاتیان حەز لێنییە باشترین کار تاقیکردنەوەی وێرتیکسە(Vertex). هەر وەک رووکاری Arc(ژمارەی 1) ، لە سێ رووکاری ڕەش ،ڕۆشن و سەر ڕەش(dark headerbars) دیزاینکراوە. ئەم رووکارە پالپشتی لە روومێزیەکانی GTK3 وە GTK2 دەکات بۆ وێنە Budgie, Gnome 3, MATE, Pantheon, Cinnamon و…هتد.
4-رووکاریUltra Flat :
Ultra Flat وەشانێکی بەرزکراوەی Numix بێ هیچ سنوورێک لە چوارگۆشەکانی پەنجێرە .دوکمەی پەنجێرەکان تەخت و شێوازی بازنەیی و رەنگێی ڕەساسی بەخۆیانەوە دابینکراوە. لە ئوبونتو یونیتی تاقیکراوەتەوە ئینجا لە روومێزیەکانی GTK3یش کار دەکات.
5- رووکاری OS X El Capitan :
OS X El Capitan رووکاریکە کە دەتوانین بڵێین ئازموونی کارکردنتان بە Mac OS X پێدەبەخشێت.درەخشەندگی و دوکمەکان و لۆگۆی ماک بە خۆیەوە ڕادەکێشێت و لە سەر روومیزیەکانی GTK3 ئیشدەکات.
نووسه‌ری بابه‌ت :
كاك قه‌زوان 

 _________________________________

You may also like...