هۆکارەکانی لەبارچوونی کۆرپەلە
هەر دایکێک پێی خۆشە کۆرپەکەی بە شێوەیەکی تەندروست و باش بهێنێتە دنیاوە، بەڵام چەندین هۆكار هەن كە دەبنە هۆی لەبارچونی منداڵ یان لەدایكبونی پێش وەخت .
لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لەو هۆکارانە دەکەین.
١- جگەرەكێشان: كاتێك ئافرەتی سكپڕ جگەرە بكێشێت ئەوە ١٤ هەزار پێكهاتەی كیمیاوی مەترسیدار دەچێتە جەستەیەوە و ئەم پێكهاتە زیان بەخشانە لەڕێی دڕكە پەتكەوە دەچێتە جەستەی منداڵەوە، ئەمەش بەیەكێك لەهۆكارەكانی لەبارچونی كۆرپەلە دادەنرێت.
٢- زۆر خواردنەوەی قاوە: زیادبونی ڕێژەی كافاین لە خوێندا هۆكار دەبێت بۆ زیادبونی ڕێژەی لێدانەكانی دڵ ، زۆر خواردنەوەی قاوە لە سێ مانگی یەكەمی سكپڕیدا مەترسی لەسەر ژیانی كۆرپەلە دروست دەكات لە سكی دایكیدا.
٣- كێشی زۆر : خانمانی قەڵەو ڕێژەی سكپڕی لەناویاندا كەمە، كێشی زۆر لەماوەی سكپڕیدا هۆكار دەبێت بۆ زوو لەدایك بونی منداڵ.
٤- زیاد لەپێویست وەرزشكردن و ڕاهێنانی وەرزشی : ئەمەش زیانی دەبێت بۆ دایك و كۆرپەلە و هۆكار دەبێت بۆ لەبارچونی منداڵ .
—————-
NRT2
_________________________________