بۆ ئافره‌تانی دووگیان ..ئه‌م خواردنه‌وانه بخۆره‌وه
گومانی تێدایه نیه كه خواردنی هه‌ندێ له میوه جۆراو جۆره‌كان و سه‌وزه‌واته‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و گرنگن بۆ ئافره‌تانی دووگیان . به‌ڵام ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه‌ش بن كه هه‌ندێ له جۆره‌كانیش ده‌بێته هۆی رشانه‌وه‌ی زیاتر و زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی ئافره‌ت ، بۆیه هه‌ندێ له خواردنه‌وه‌ی ئه‌م میوه‌و سهوهزهواتانه هه‌یه زۆر گرنگ و ته‌ندروستن بۆ ئافره‌تی دووگیان له‌سه‌ریانه بیخۆنه‌وه .
خواردنه‌وه‌كان بریتین له :
. شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ : زۆرێك له پێكهاته خۆراكیه‌كانی تێدایه كه ئافره‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا پێویستیه‌تی و هه‌روه‌ها وا ده‌كات بیپارێزی له ئه‌نفله‌وه‌نزاو نه‌خۆشیه ساردیهكان . له هه‌مان كاتدا ئامێری به‌رگری به‌هێز ده‌كات و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڤیتامین سی و كالسیۆمیشه .
. شه‌ربه‌تی گێزه‌ر : چاوی كۆرپه‌له به‌هێز ده‌كات و ژه‌هری ناو جه‌سته‌ش فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه .
ڕێژه‌یه‌كی زۆری له ڤیتامین ئه‌ی تێدایه كه نینۆكان ده‌پارێزێ . هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی پاراستنی قژ له هه‌ڵوه‌رین كه زۆڕێك له ئافره‌تان له‌ماوه‌ی دووگیان بووندا پێیوه ده‌ناڵێنن. ده‌بێته هۆی پاراستن له كێشه‌كانی ڕژێنی ده‌ره‌قیش .
. شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر : ده‌بێته هۆی زیاد كردنی توانا‌و وزه‌ی دایك و هه‌روه‌ها به‌رگه گرتنی ناخۆشیه‌كانی ماوه‌ی دووگیان بووندا . شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆری له ئاسن تێدایه ، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی كه‌م خوێنی و ئه‌نیمیا ناهێڵێ .
. شه‌ربه‌تی سێ‌و : ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی كۆرپه‌له به شێوه‌یه‌كی سروشتی و هه‌روه‌ها دوور بوونی دایك له له‌ده‌ست دانی كێشی له‌ماوه‌ی دووگیانبوونی و پاش دانانی كۆرپه‌له ، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری له مادده‌ی ئاسنیشی تێدایه .
. شه‌ربه‌تی لیمۆنی ترش : ڕێژه‌یه‌كی زۆری له پێكهاته خۆراكیه‌كان تێدایه وه‌كو كاربۆهیدرایت و پڕۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامین و چه‌ندانی تر . هه‌روه‌ها كالسیۆم و ترشی فۆلیكیش زۆر له پێكهاته‌كه‌ی تیایه كه بۆ ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌له‌ش پێویستن .
_________________________________