ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌م حاڵه‌تانه‌ كرد ڕاسته‌وخۆ شه‌ربه‌تی لیمۆن بخۆره‌وه‌

فوائد-عصير-الليمون

هه‌ندێ له‌ نیشانه‌كانی جه‌سته‌ كه‌ توشی مرۆڤ ده‌بێت مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ پێویستی به‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی لیمۆن هه‌یه‌ .

نیشانه‌كان به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی (بۆڵد سكای  بریتین له‌ ) :

. تێكچوونی باری ده‌روونی : خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆن ده‌بێته‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی  و بێزاری و هه‌ستكردن به‌ ئیسراحه‌ت . خواردنه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له به‌یانیان و ئێواران ئه‌نجامی باشی ده‌بێت بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ .

. كێشه‌ی هه‌رس : له‌ ڕێگه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو و شه‌ربه‌تی لیمۆن له‌وانه‌یه‌ زاڵ بی به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ .

. بۆ دابه‌زینی كێش : ڕزگاربوون له‌ كێش زۆری و قه‌ڵه‌وی پێویستی خواردنه‌وی شه‌ربه‌تی لیمۆن هه‌یه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی هه‌ست كردن به‌ تێربوون و كه‌م خواردن .

. هه‌ست كردن به‌ ماندوبون : ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌ ماندوبون كرد ئه‌وا قاوه‌ مه‌خۆره‌وه‌ ، به‌ڵكو وا باشتره‌ كه‌ كه‌میك له‌ شه‌ربه‌تی لیمۆن بخۆیته‌وه‌ .

. زیبكه‌ی گه‌نجێتی : شه‌ربه‌تی لیمۆن پێكهاته‌ی دژه‌ ئۆكسانی تێدایه‌ یارمه‌تی جوان كردنی ڕوخسار ده‌دات و زیبكه‌ی گه‌نجێتی ناهێڵێ .

. كۆكه‌ی به‌رده‌وام و سه‌رما بوون : شه‌ربه‌تی لیمۆن وه‌كو جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ زۆرێك له‌ ده‌رمانه‌كان داده‌نریت و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات ، به‌هۆی بوونی ڤیتامین سی له‌ لیمۆن وا ده‌كات كه‌ سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز بكات .

 


 _________________________________

You may also like...