بۆ هاوسه‌ره‌كان…له پێناوی ژیانێكی خۆش
سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رگیری پڕه له خۆشه‌ویستی و دڵخۆشی ، به جۆرێك كه ژن و مێرد زۆر به ئاسانی داواكاریه‌كانی یه‌كتری جێ به جێ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام به تێپه‌ربوونی كات ئه‌م خۆشه‌ویستی و دڵخۆشیه كاڵ ده‌بێته‌وه ، وه زۆر جاریش ئه‌م دوو كه‌سه بیر له جیابوونه‌وه له یه‌كتری ده‌كه‌نه‌وه .
جا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه هاوسه‌ره‌كان بێ كێشه و له ژیانێكی به‌خته‌وه‌ردا بژین ئه‌وا پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن :
1- بۆ پیاوان پێویسته له كاروباره‌كانی ناو ماڵ یارمه‌تی خێزانه‌كانیان بده‌ن و شه‌رم نه‌كه‌ن .
2- له‌گه‌ڵ یه‌كتری دابنیشن و كێشه‌و گرفته‌كان به گفتوكۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
3- به‌كارهێنانی وشه‌ی نه‌رم و نیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ، هه‌روه‌ها دوور كه‌وتنه‌وه له جوێن دان به یه‌كتری .
4- بۆ پیاو پێویسته خیزانه‌كه‌ی مه‌دح بكات كاتێ كه خێزانه‌كه‌ی ڕوخساری یان قژی جوان ده‌كات یانیش قسه‌یه‌كی ڕێك و باش ده‌كات .
5- به‌رگه‌ی به‌رپرسیارێتی بگره ، ژیانی هاوسه‌رگیری پره له به‌زری و نزمی ، خۆشی و ناخۆشی، بۆیه پێویسته هه‌م له‌سه‌ر پیاو هه‌میش ئافره‌ت به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه بگرن .
6- داوای لێوردن بكه ، هه‌رگیز پێت شه‌رم نه‌بێت كاتێ كه هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ی و داوای لێبوردنیش ده‌كه‌ی .
7- پرس و ڕای یه‌كتری وه‌ربگرن .
8- پێی بڵێ خۆشم ده‌وێی .
_________________________________