سوودەكانی رۆیشتن بە پێی پەتی
ڕۆشتن بەپێی پەتی (مەساج) ێكی سروشتییە بۆ جەستە، هەر بۆیە گەر حەزیش بەوە ناكەن بەپێ پەتی رێ بكەن ئەوا دەتوانن رۆژانە چەند خولەكێك پێكانتان بشێلن.
شێلان و ڕۆشتن بەپێی پەتی دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە توانایەكی بەرگری باشتری هەبێت بۆ زۆرێك لە نەخۆشیەكان بەتایبەتیش پەستانی خوێن و هەرسكردن و هەوكردنە یەك لە دوای یەكەكان.
لە كاتی رۆشتن بەپێی پەتی دەتوانیت وزەی كارەبای سروشتی زەوی وەربگریت كە بەسودە بۆ توانای جەستە و وزەی خۆریش فیتامین D مان پێدەدات.
_________________________________