له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه په‌لكی په‌تاته فڕێ مه‌ده
زۆرێك له خه‌ڵكی عه‌شقی خواردنی په‌تاته‌ن و گومانی تێدانیه كه هه‌موو كه‌س ده‌زانێ چه‌ند سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ، به‌ڵام هه‌موو كه‌س نازانێ كه ئایا په‌لكی په‌تاته سودی چه‌نده و بۆ چی باشه …
ژماره‌یه‌كی زۆر له لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له سوده‌كانی په‌لكی په‌تاته ده‌كه‌ن كه پێكهاته‌ی زۆر گرنگ و به سوودی تێدایه و ئامۆژگاری خه‌لكیش ده‌كه‌ن كه له كاتی خواردنی په‌تاته په‌لكه‌كه‌ی فرێ نه‌ده‌ن .
پێگه‌ی بۆڵد سكای ئاماژه‌ی به‌چه‌ند سودێك له په‌لكی په‌تاته كردوه كه له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین :
1- په‌لكی په‌تاته ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم كه یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كان بۆ جه‌سته ، هه‌روه‌ها بۆ زاڵ بوونی به‌سه‌ر ئامێری توڕه بوون .
2- په‌لكی په‌تاته ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین (بی 3) كه كاره‌كه‌ی بریتیه له گۆڕینی كاربۆهیدرایت بۆ وزه و توانا ، له هه‌مان كاتدا یارمه‌تی پارێزگاری كردنی خانه‌كانی خوێن ده‌دات له جه‌سته . ئه‌مه له كاتێكدا ده‌بێته هۆی ته‌ندروستی دڵ و پارێزگاری كردن له رێژه‌ی كۆلیستڕۆل له ئاستێكی باش .
3- په‌لكی په‌تاته پڕۆتین و ڤیتامین و كاربۆهیدرایتی پێویست ده‌دات به جه‌سته .
.4- ڕێژه‌ی پێویستی له مادده‌ی ئاسن تێدایه كه خۆراكه بۆ خانه‌كانی خوێن .
5- كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات و ڕێژه‌یه‌كی زۆری له ڕیشاڵ تێدایه .
_________________________________