RasDaMan و سیستمی زانیارییە جوگرافییەکان !

RASter DAtabase MANager پڕۆژەیەکی سەرچاوەکراوەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەو داتایانەی کە ستراکچەرێکی خشتەییان(grid) هەیە، بۆ نموونە، وێنە، یان وەک لە سیستمی زانیارییە جوگرافییەکاندا پێی دەڵێن ڕاستەر داتا(Raster data). تایبەتمەندێتی ئەم پرۆگرامە، کە هەم بە تەنها، هەم وەک پاشگر بۆ داتابەیسی وەک پۆستگرێس (PostgreSQL) ئیش دەکات، لەوەدایە کە داتاکان وەک ئەڕرەی (Array) هەڵدەگرێت و بەکاردەهێنێت لە ئەنجامدانی شیکارییدا.
توانای ڕاسدەمان بۆ بەکارهێنانی ئەڕرەی هێندە گەورەیە کە بە تایبەتیی لەو پرۆژانەدا بەکار دێت کە پێویستی بە شیکاریی ئاڵۆزی داتاسێتی گەورە هەیە، هەر ئەمە وای کردووە کە لەو پرۆژانەشدا بەکاربهێنرێت کە کار لەسەر بیگ داتا(Big data) دەکەن.

پرۆژەکانی ئێرث سێرڤەر و پلانێت سێرڤەر نموونەی ئەو پرۆژانەن کە ڕاسدەمانی تێدا بەکارهاتووە بۆ کارکردن لەسەر زیاتر لە 150 تێرابایت داتای سپاشیۆ-تێمپۆڕاڵ(Spatio-temporal). گرنگیی ئەم پرۆژەیە بۆ کارکردن لەسەر داتای جوگرافیی لەوەدایە کە ستانداردەکانی WCS و WPS ی کۆنسۆرتیۆمی جیۆسپەیشڵی کراوەوە (OGC) پەیڕەو دەکەن.

 _________________________________

You may also like...