فۆتۆشۆپ وێنه‌ى ئه‌م دراوانه‌ ناكاته‌وه‌

وه‌ك زانراوه‌ به‌رنامه‌ى فۆتۆشۆپ، يه‌كێكه‌ له‌و به‌رنامانه‌ى كه‌ تێيدا ده‌توانرێت رێكخستن و جوانكارى له‌رووى ديزانين و قه‌باره‌ى وێنه‌‌ و چه‌ندين تايبه‌تمه‌ندى ديكه‌ى له‌رێگه‌يه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌يت.
كۆمپانياى ئه‌دۆب، له‌ساته‌وه‌ختى دروستكردنى به‌رنامه‌ى فۆتۆشۆپ ڤێرشنى CS.8.0، بيرى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ رێگه‌ له‌ هه‌ر وێنه‌يه‌كى دراو بگرێت بخرێته‌ ناويه‌وه‌، هۆكاره‌ى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ روونه‌دان و ئه‌نجام نه‌دانى هيچ جۆره‌ ساخته‌كارييه‌ك.
بۆ نموونه‌ كاتێك ده‌ته‌وێت، وێنه‌ى دۆلار به‌ به‌رنامه‌ى فۆتۆشۆپ بكه‌يته‌وه‌، راسته‌وخۆ په‌نجه‌ره‌يه‌كى ئاگه‌داريت له‌رێگه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌يه‌وه‌ بۆ ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ به‌هيچ جۆرێك پشتگيريت ناكات بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌يه‌ و ده‌ستكاريكردنى.
له‌خواره‌وه‌ش چوارگۆشه‌يه‌كى بچوك هه‌يه‌، به‌ناوى Information ئه‌گه‌ر كليكى له‌سه‌ر بكه‌يت، راسته‌وخۆ ده‌تباته‌ نێو ماڵپه‌ڕى بانكى ناوه‌ندى دژى كارى ساخته‌كاريى، له‌وێشه‌وه‌ چه‌ندين ئاگه‌دارى و مه‌ترسى و سزادانى جۆرى ئه‌نجامدانى كارى ساخته‌يى تێدا روونكراوه‌ته‌وه‌.
بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى دراوێك كليك لێره‌ بكه‌
تێبينى/
1-وێنه‌ى دراوه‌كان پێويسته‌ كواليتيان به‌رزبێت، واتا ئه‌گه‌ر كواليت نزمبێت و ناڕوون بێت، وێنه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.
2-ڤێرشنه‌ كۆنه‌كانى پێش CS.8.0، ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ى تێدا نييه‌، گشت وێنه‌يه‌ك ده‌كاته‌وه‌.
3- ئه‌و دراوانه‌ى ناكرێنه‌وه‌ بريتين له‌ (دۆلار، يۆرۆ، پاوه‌ندى ئيسترلينى..هتد).

You may also like...