یه‌كه‌م شوێنگره‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك كێیه؟
به‌شداران و خاوه‌ن پشكه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووك، له هه‌وڵدان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مارك زوكه‌ربێرگ له پۆسته‌كه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی كۆمپانیاكه.
له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی VentureBeat بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و بڕیاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بابه‌تی دارایی كه وه‌به‌رهێنه‌رانی ناو فه‌یسبووك، ئه‌و بابه‌ته به شتێك ده‌زانن كه نابێت چاوپۆشی لێ بكرێت و پێیان وایه زوكه‌ربێرگ سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌وه‌ی كه بتوانێت پلانی نوێ دابڕێژێت بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری كۆمپانیا و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی ناوبراو بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ده‌یانه‌وێ كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیاكه بێنن بۆ به‌ڕێوه‌بردن، كه مه‌به‌ستیانه كه‌سێك بێت خاوه‌ن بۆچوونێكی سه‌ربه‌خۆ بێت و روئیاكانی روون بن بۆ په‌ره‌پێدانی پێگه‌ی فه‌یسبووك له داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی باشتر.
كۆمپانیای فه‌یسبووك، له ساڵی 2004 له‌لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ و هاوكارانی له ولایه‌تی كالیفۆڕنیا دامه‌زرێنراوه، له ئێسته‌دا به هۆی كڕینه‌وه‌ی چه‌ند تۆڕێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ئینستاگرام و وه‌تس ئه‌پ پشكه‌كانی به‌رزتر بوونه‌ته‌وه، له ساڵی 2015دا خاوه‌نی 12 هه‌زار و 691 كارمه‌ند بووه.
س.سپوتنیک - ویکیپیدیا - وشە