هیندستان به یه‌ك جار 104 مانگی ده‌ستكردی نارده ئاسمان
له ناردنی مانگی ده‌ستكرد بۆ ئاسمان، هیندستان یه‌كه‌مه و توانیویه‌تی به یه‌ك جار ١٠٤ مانگی ده‌ستكرد له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه ره‌وانه‌ی ئاسمان بكات.
پێشتر رووسیا خاوه‌نی ئه‌و نازناوه بوو كه له ساڵی ٢٠١٤ توانیبووی به یه‌ك جار ٣٧ مانگی ده‌ستكرد بنێرێته بۆشایی ئاسمان.
مووشه‌كی جۆری pslv-c37 به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كه ١٠٤ مانگی ده‌ستكردی هه‌ڵگرتبوو و باری زۆر قورس بوو، توانی به سه‌ركه‌وتوویی بگاته بۆشایی ئاسمان.
له‌و ١٠٤ مانگه ده‌ستكرده‌ی له رێگه‌ی ئه‌و مووشه‌كه‌ی هیندستان ره‌وانه‌ی ئاسمان كران، سێ دانه‌یان هی هیندستان، ٨٨ مانگی ده‌ستكردیان هی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وانه‌ی تر هی وڵاتانی كازاخستان، ئیمارات، سویسرا و هۆڵه‌ندا بوون.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی هیندستان ده‌ریده‌خات كه ئه‌و وڵاته بووه‌ته یه‌كێك له گرینگ‌ترین ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت له چالاكییه‌كانی بۆشایی ئاسمان رۆڵیان هه‌بێت.
كێشی ئه‌و باره‌ی مووشه‌كه‌كه هه‌ڵیگرتبوو و گه‌یاندییه ئاسمان، ده‌گاته نزیكه‌ی ٧٣٠ كیلۆگرام.
.
س.وشە