كامێرای ئایفۆن8 له‌ سه‌رووی خه‌یاڵه‌وه‌یه‌

 
شاره‌زایه‌كی به‌ناوبانگ و پسپۆر ئاشكرای كرد، كۆمپانیای ئه‌پڵ پلان داده‌نێ كه‌ ڤێرژنی نوێی مۆبایلی ئایفۆن كامێرای پێشه‌وه‌ی به‌ تایبه‌تمه‌ندی ته‌واو بێ هاوتا و خه‌یاڵی دروست بكات و به‌شێوه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی ده‌توانێ وێنه‌ و ڤیدیۆ تۆمار ده‌كات.
 
مینج شی كو شاره‌زا و شیكه‌ره‌وه‌ له‌ كۆمپانیای "كی جی ئه‌ی سیكیورتیز" كه‌ تایبه‌ت به‌ كاركردن له‌ وردبوونه‌وه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا ئاشكرای كرد، به‌ وردی و ته‌واوی زانیارییه‌كانمان دروست و ڕاستن، ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌ كه‌ ئایفۆن به‌كاری ده‌بات، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به‌ شێوه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی وێنه‌ و ڤیدیۆ بگرن، ئه‌مه‌ش شۆڕشێكه‌ له‌ بواری مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان.
 
هه‌روه‌ها گوتی، كامێراكه‌ یه‌كه‌یه‌كی وه‌رگرتنه‌وه‌ی تێدایه‌ كه‌ به‌ تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ناو ده‌برێ، به‌وهۆیه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانرێ وێنه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی پێ بگیرێ و له‌ زۆربه‌ی ئاپه‌كان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش سوودی لێ وه‌ربگیرێ.
 
ئاماژه‌ی دا، كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایلی ئایفۆن8 له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆنی به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و كۆمپانیای فۆكسكۆنیش ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی له‌ نێو كامێراكه‌ زیاد كردووه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی پێ ده‌دات.
 
ئه‌و شاره‌زایه‌ نهێنی زیاتری كۆمپانیای ئه‌پڵی ئاشكرا كرد و گوتی، كامێرای پێشه‌وه‌ی ئایفۆن8 به‌ بنه‌ماكانی خوارزمیات بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی زانیاری و كوالێتی و جۆری وێنه‌كان كار ده‌كات، له‌لایه‌ن كۆمپانیای برایم سنس بنه‌ماكانی ئه‌و جۆره‌ كامێرایه‌ دانراوه‌ كه‌ پشت به‌ داتا و ڕێساكانی خوارزمیات ده‌به‌ستێت.

You may also like...